شاندی حكومەتی ھەرێم لەگەڵ شاندێكی حكومەتی عێراق كۆبووەوە
بەغدا، عێراق (GOV.KRD)- شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی سامر غەزبان جێگری سەرۆك وەزیران، وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر و رێگاكانی چارەسەركردنیان گفتوگۆیان كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە ٢٩ نیسانی ٢٠٢٠ لەبەغدا بەڕێوەچوو، پاش تاتوتوێکردنی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بە تایبەتی کێشەی نەوت و بودجە، بڕیاردرا بۆ گەڵاڵەکردنی ڕێوشوێنی چارەسەر، کۆبوونەوەکان ئەمڕۆ و سبەی هەر لە بەغدا لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەردوولا بەردەوام بن.