شاندی حكومەتی ھەرێم لە بەغدا سەردانی (عەممار حەكیم)ی كرد
بەغدا، عێراق (GOV.KRD)- شاندی حکومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی وەزیران لەگەڵ سەید عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە پەیوەندییە مێژوییەكانی نێوان كورد و شیعە و گەیشتن بە ڕێككەوتنی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا كردەوە.
شاندی حکومەتی هەرێم ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٢٩ نیسانی ٢٠٢٠ بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، سەردانی سەید عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی لەشاری بەغدا كرد و لەبارەی كۆمەڵێك پرسی هاوبەش گفتوگۆیان كرد.
هەردوولا خەباتی هاوبەشی پێكهاتەكانی كورد و شیعەیان دژ بە دیكتاتۆرییەت و لەپێناو بەدیهێنانی عێراقێكی فرەرەنگ و سەقامگیربیرهێنایەوە. لای خۆشییەوە سەید عەممار پشتیوانیی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەربڕی.
قوباد تاڵەبانی ستایشی هەڵوێستی مێژووی بنەماڵەی حەكیم و تیڕوانینی رەوتی حیكمەی بەرانبەر هەرێمی كوردستان كرد و پرسەو سەرەخۆشیشی بەبۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی سەید عەبدولعەزیز حەكیمەوە پێشكەش كرد.
لە گفتوگۆكاندا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی ئاڵوگۆڕی پەیوەندی و زانیاری لەماوەی داهاتوودا لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرکردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی.