قوباد تاڵهبانی ستایشی هەوڵەكانی پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەكات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – جێگری سهرۆکی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی پلانەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تاوتوێ كرد.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ ٤ نیسانی ٢٠٢٠، سەردانی پارێزگاری سلێمانی د. هەڤاڵ ئەبوبەكری كرد و پێكەوە دوا پێشهاتەكانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنایان تاوتوێ كرد، هەروەها لەبارەی پلانەكانی خۆپارێزی و چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ رەوشەكە، بیروڕایان گۆڕییەوە.
له سەردانەكەدا قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵ و كۆششەكانی پارێزگاری سلێمانی كرد لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی پلان و رێنماییەكانی حكومەت، هەروەها داوای لە پارێزگار كرد وەكو ئێستا هەماهەنگی توندوتۆڵی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگاكە بپارێزن بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا.
لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی ستایشی تهندروستی سلێمانی و هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایشی كرد كە بەگیانێكی لەخۆبردووانە ئەركی جێبەجێكردنی فەرمان و رێنماییەكانی خۆ پارێزی جێبەجێ دەكەن.