دووەم كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و حكومەتی عێراق بەڕێوەچوو
بەغدا، عێراق (GOV.KRD)- دووەم كۆبوونەوەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەبارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا رۆژی پێنجشەممە ٣٠ نیسانی ٢٠٢٠ لە بەغدا بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ شاندی حكومەتی عێراق، كۆمەڵێك راسپاردە و پێشنیاریان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەتایبەت پرسەكانی نەوت و بودجە گەڵاڵە كرد.
بڕیاردرا كۆبوونەوەكان درێژەیان هەبێت و لەئایندەیەكی نزیكدا كۆبوونەوەیەكی دیكە لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنێكی هاوبەش و گشتگیر ساز دەكرێت.