قوباد تاڵهبانی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێکهێنانی حکومەتی عێراقی تاوتوێ کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ داڤید کۆپلی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر پێکهێنانی خێرای حکومەتی نوێی عێراق و ڕاشیگەیاند پێویستە هەردوو حکومەتی ناوەند و هەرێم پێکەوە رووبەڕووی کێشەو ئاستەنگییەکانی بەردەمیان ببنەوە.
له پهیوهندییە تهلهفۆنییەکەدا لهگهڵ جێگری یاریدەدەری وهزیری دهرهوهی ئهمریكا بۆ كاروباری ڕۆژههڵاتی نزیک کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٠ی نیسان ٢٠٢٠ بەڕێوەچوو، قوباد تاڵهبانی ستایشی تواناکانی موستهفا كازمی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت عێراقی كرد، هیواشی خواست كه بتوانێت هەرچی زووترە حکومەت پێک بهێنێت و سەرکەوتوو بێت لە ڕووبهڕووبوونەوەی ئهو قەیرانانەی ڕووبهڕووی عێراق بوونەتەوە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی دەربڕی بۆ ئەوەی پێکەوە لەگەڵ حکومەتی بەغدا هاوکاری بکەن بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و ئەو قەیرانە ئابووری و ئەمنی و تەندروستییەی بەرۆکی عێراقی گرتووە.
قوباد تاڵهبانی هۆشداریشیدا لهوهی پارێزگاکانی ناوەند و هەرێمی كوردستان لهم پهتا گشتگیره جیهانییه پارێزراو نین و لە ماوەی ڕابردوودا، ئابووری جیهانی و بهتایبهت ئابوری ئەو وڵاتانهی كه پشتیان به نهوت بەستووە زیانی قورسیان بەرکەوتووە، هەر بەم هۆیەشەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە پێویستی زانی پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەت لە عێراق بۆ ئەوەی هەرێم و بەغدا بتوانن پەیوەندییەکانیان ڕێک بخەنەوە و پێکەوە رووبەڕووی پێشهات و تەحەدا ئابووری و تەندروستییەکانی بەردەمیان ببنەوە.
لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا بهڕێز كۆپلی سوپاسی پهیوهندییهكەی قوباد تاڵەبانی كرد و هیوای خواست بتوانێت لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.