Skip to the content

وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق کۆبووەوە

وە‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە ‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ 2020/12/9 لە‌ بە‌غدا، لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی دارایی و نە‌وتی عێراقی كۆبووە‌وە.

قوباد تالە‌بانی دووپاتی ھە‌ڵوێستی حكومە‌تی ھە‌رێمی كردە‌وە‌ بۆ پابە‌ند بوون بە‌ ئەرکەکانی ھە‌رێم بە‌پێی یاسای پڕكردنە‌وە‌ی كورتھێنانی دارایی عێراق لە‌بە‌رامبە‌ر دابینكردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم.

سبە‌ینێش وە‌فدە‌ باڵاكە‌ی ھە‌رێم زنجیرە‌یە‌ك كۆبوونە‌وە‌ ئە‌نجامدە‌دات.

وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی گە‌یشتە‌ بە‌غدا، بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن لە گەڵ حکومەتی عێراق، بڕیاریشە‌ چەند كۆبوونە‌وە‌یە‌كی دیکە لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجام بدات.