قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە عوسمان بایدەمیر دەكات
 
			
		• تاڵەبانی جەخت لەگرنگیی دیالۆگ بۆ چارەسەر كردنی گرفتەكان كردەوە.
سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رۆژی چوارشەممە ١٩ شوباتی ٢٠٢٠ پێشوازیی لە عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری ناسراوی کورد كرد.
لەكۆبوونەوەكەدا دەربارەی رەوشی كوردستان، توركیا و ناوچەكە گفتوگۆیان كرد.
لە دیدارەكەدا، جێگری سەرۆك وەزیران جەختی لەسەر گرنگی پەنا بردنە بەر گفتوگۆ و ھەنگاوی سیاسی بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان تا بەدیھێنانی مافە رەواكانی گەلی كورد كردەوە.
ھەردوولا ھاوڕا بوون كە ناوچەكە لە گۆڕانكاریی بەردەوامدایە، بۆیە پێویستە كورد بەرامبەر پێشهاتەكان یەك دەنگ بن.
 
                                    
                                                                     
                                    
                                                                    