Skip to the content

شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان گە‌ڕایەوە ھە‌ولێر

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – پاش ئە‌نجامدانی زنجیرە‌یە‌ك كۆبوونە‌وە‌، ئێوارە‌ی رۆژی ھە‌ینی ١ی ئایاری ٢٠٢٠، شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، لە‌ بە‌غداوە‌ گە‌ڕایە‌وە‌ هەولێری پایتەختی ھە‌رێمی كوردستان.

سەرباری ئەوەی كۆبوونە‌وە‌كان لە‌ کاتێکی ئاڵۆزی پڕ کێشەدا بەڕێوەچوون، بەڵام بە گشتی ئە‌رێنی بوون. بڕیاریش درا ھە‌فتە‌ی ئایندە‌ درێژە‌ بە‌ كۆبوونە‌وە‌كان بدرێت بۆ گە‌ڵاڵە‌ كردنی پێشنیارە‌كان بە‌مە‌بە‌ستی چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان ھە‌رێم و حكومەتی ناوەندی، بە‌تایبە‌تی لەبارەی دۆسیەكانی‌ بودجە‌ و نە‌وت.

حکومەتی هەرێم کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە چۆن پابەند بوو بە تەواوی بڕگەکانی یاسای بودجەی ۲٠۱۹، پابەندیش دەبێت بەو خاڵانەی کە لە لێگگەیشتنی كە لە رۆژی ١٢ كانوونی یەكەمی ٢٠١٩ لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ رێككەوتنی لەسەر كراوە.