Skip to the content

قۆناغی دووەمی بایۆمە‌تری دە‌ستی پێکرد

• لیژنە‌یە‌ك بۆ یە‌كلاكردنە‌وە‌ی فرە‌مووچە‌یی نایاسایی پێكھێنرا

هه‌ولێر، هه‌رێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دووشە‌ممە‌ ٢٠٢٠/٩/٧، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران سە‌رپە‌رشتی یە‌كە‌م كۆبوونە‌وە‌ی قۆناغی دووەمی لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تریی كرد.

لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، كە‌ وە‌زیری دارایی و ئابوری ئامادە‌ی بوو، گفتوگۆ لە‌بارە‌ی دە‌ستپێكردنە‌وە‌ی جێبە‌جێكردنی قۆناغی دووەمی بایۆمە‌تری كرا بە ‌ئاڕاستە‌‌ی بە‌رجە‌ستە‌كردنی حكومە‌تی ئە‌لیكترۆنی بە‌ سودوە‌رگرتن لە ‌تە‌كنە‌لۆژیای زانیاری لە ‌بە‌ڕێوە‌‌بردنی دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت و فراونكردنی پرۆگرامە‌كە‌ تا بوارە‌كانی تریش بگرێتە‌وە‌ و ببێتە‌ یارمە‌تیدە‌رێكی سە‌رە‌كی بۆ جێبە‌جێكردنی كردارە‌كی چاكسازی و بە ‌ئە‌لیكترۆنی كردنی داموودە‌زگاكانی حكومە‌ت و ھێنانە‌ كایە‌ی شێوازێكی نوێی خزمە‌ت و حوكمڕانیی دروست.

كۆبوونە‌وە‌ بڕیاریدا لیژنە‌یە‌ك بۆ بە‌ردە‌وامیدان بە‌ پاككردنە‌وە‌ی لیستی مووچە‌خۆران و یە‌كلا‌كردنە‌وە‌ی فرە‌مووچە‌ی نایاسایی پشتبە‌ستوو بە‌ یاسایی چاكسازی پێكبھێنرێت. بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ش فە‌رمانگە‌ی ھە‌ماھە‌نگی و بە‌دواداچوون و فە‌رمانگە‌ی تە‌كنە‌لۆژیای زانیاری و وە‌زارە‌تی دارایی بۆ جێبه‌جێكردنی بە‌م ئە‌ركە‌ راسپێردران.

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بڕیاریدا بە ‌ڕچاوكردنی رێكارە‌ یاساییە‌كان دە‌ست بە‌ تۆماركردنی ئە‌و مووچەخۆرە‌ شایستانە‌ی بكریت، كە‌ هێشتا لە‌ سیستە‌می بایۆمە‌تری تۆمار نە‌كراون.

ھە‌ر لە ‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، بڕیاردرا وە‌زارە‌تی دارایی و ئابووری ئاسانكاری لە‌ پرسی تۆماركردن و دیاریكردنی فە‌رمانبە‌رانی تۆماركردن‌ بکات، بۆ ئە‌وە‌ی تەنیا ئە‌و مووچە‌خۆرانە‌ تۆمار بكرێن كە‌ یاسایین وتۆمارنە‌كراوون و بڕیار لە‌سه‌ر تۆماركردنیان دە‌درێت.

باش كۆتایی ھاتنی قۆناغی یە‌كە‌می بایۆمە‌تری بە‌ تۆماركردنی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان‌ لە‌ سیستە‌مێكی ئە‌لیكترۆنی ناوە‌ندیدا، لیژنە‌ی باڵا دە‌ستی بە‌ جێبە‌جێ كردنی قۆناغی دووە‌می سیستە‌مە‌كە كرد‌.