بروسكەی پیرۆزبایی قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی قیامە
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بروسكەیەكدا پیرۆزبایی جەژنی قیامە لە خوشك و برا مەسیحییەكان دەكات، ئەمە دەقەكەیەتی:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خواى لێ بێت)، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خوشك و برا مەسیحیەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و تەواوی جیهان دەكەم.
لەم جەژنەدا پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان و برایەتی لەنێوان سەرجەم پێكهاتە ئاینیەكانی كوردستاندا دووپات دەكەینەوە، هیواخوازین هەرێمی كوردستان هەردەم نمونەیەكی درەوشاوە بێ و جەژنەكەش ببێتە هەوێنی تەبایی زیاتر.
خوازیارین خوشك و برا مەسیحیەكانمان جەژنی قیامە لەم بارودۆخەی پەرەسەندنی پەتای كۆرۆنادا بەسەلامەتی ببەنەسەر.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران