هۆڵەندا نەخشەڕێگای پەرەپێدانی كەرتی تایبەتی پێشكەش بە قوباد تاڵەبانی كرد
![](/media/7509/whatsapp-image-2021-08-31-at-65411-pm-1-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190260000000)
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- كونسوڵخانەی ھۆڵەندا لە ھەرێم بە نوێنەرایەتی وڵاتەكەی ئەمڕۆ (٣١ئابی ٢٠٢١) کارنامەی گەشەپێدانی کەرتی تایبەتی پێشکەش بە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران كرد.
ناوەڕۆكی بەرنامەكە كار لەسەر گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و ئاسانكاریكردن بۆ بازرگانی دەكات لە ڕێگەی بەکارھێنانی ئینتەرنێت و خێراترکردنی تۆمارکردنی کۆمپانیا بچوکەکان.
پرۆژەكە چۆنییەتی پاڵپشتیکردنی بەگەڕخستنی سەنتەری بەبازارکردنی خاوەنکارە بچووکەکان لەخۆ دەگرێت بۆ ئەوەی خاوەنکارەکان بێبەش نەبن لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی و ئەو ئیمتیازاتەی لە كەرتی گشتیدا هەیە.
لە دیدارەكەیاندا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، نوێنەرایەتی هۆڵەندا، پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ڕیشەیی لە کەرتی تایبەت دووپات کردەوە و ئامادەییان دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری لە بەگەڕخستنی پلانەكە لە هەرێمی کوردستان.