قوباد تاڵەبانی و کونسوڵى گشتی ئەڵمانیا کۆبوونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی دیسەمبەرى 2021 لەشارى هەولێر، قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران پێشوازیکرد لە سڤین موسلەر کونسوڵى گشتی ئەڵمانیا بەوەکالەت.
لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێى بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا و قۆناغەكانی چاكسازی حكومەتی ھەرێم.
ھەر لەو كۆبوونەوەیە دوایین گۆڕانکارییە سیاسیەکانی عێراق و پرسی پێکهێنانی حکومەت لەدواى پرۆسەى هەڵبژاردن باس كران، هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر پێویستی پەلەکردن لەپێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار بۆ عێراق.
لەتەوەرێکی تردا تاوتوێى ئەو هەوڵانە کرا کەحکومەتى هەرێمی کوردستان بۆ چاکسازی ئەنجامی دەدات لەوبارەیەوە جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران قۆناغەكانی بۆ كونسڵی گشتی ئەڵمانیا باس كرد و وتیشی: سود لە ئەزموون و ھەماھەنگییەكانی ئەڵمانیا دەبینین بۆیە ستایشی كردن و داوای بەردەوامیدانی كرد.