Skip to the content

قوباد تاڵەبانی و عەممار حەکیم لە‌بە‌غداد كۆبوونە‌وە‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەى ئەمڕۆ یەک شەممە 12ی 12ی 2021 لە‌ بەغداد، قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی كۆبووە‌وە‌.

لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆکرا لەبارەى دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی عێراق و هەردوولا جە‌ختیان لە‌ پە‌رە‌پێدانی پە‌یوە‌ندییە‌كان كردە‌وە‌ لە‌پێناو پاراستن و بەدیهێنانی بە‌رژە‌وە‌ندی گشتی.

جەختیشکرایەوە کە؛ پێویستە ھە‌مووان رۆڵى خۆیان ببینن لەخێراترکردنی هەنگاوەکانی دە‌ستپێكردنی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتى نوێ بەجۆرێک کەلەبەرژەوەندی عێراق و داخوازییەکانی گەلەکەیدا بێت.