قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبووە
• لە کۆبوونەوەکەدا دوا پێشھاتەكانی عێراق و كوردستانیان تاوتوێكران
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 17 شوباتی 2021، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ماثیۆ تولەر كۆبووە.
لەكۆبوونەوەكەدا، دواپێشھات و گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكان خرانە بەرباس.
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران باسی لە ڕێڕەوی گفتوگۆكانی وەفدی ھەرێم كرد لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی٢٠٢١ی عێراق و كۆبوونەوەو دیدارەکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
ھێرشە مووشەكییەكەی سەر شاری ھەولێر بەشێكی تری گفتوگۆكان بوو و هەردوولا جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئارامی عێراق و كوردستان كردەوە.
لەتەوەرێكی تردا باس لە رەوشی سیاسی و دوا گۆڕانكارییەكانی ھەرێمی كوردستان كرا.