قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی وەفدی دانووستانكاری حكومەتی هەرێم، لەگەڵ جێگرانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حەسەن كەعبی جێگری یەکەم و د. بەشیر حەداد جێگری دووەم كۆبوویەوە.
وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران، سەمیر هەورامی ڕوونیكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا ئەمڕۆ 27 كانونی دووەمی 2021 كە سەرۆکەکانی هەر دوو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی، ئاڵا تاڵەبانی و ڤیان سەبری ئامادەی بوون، لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ گفتگۆ کرا.
لەلای خۆیەوە حەسەن كەعبی ستایشی سەردانەكانی قوباد تاڵەبانی و وەفدی دانووستانکاری كرد بۆ بەغدا لەپێناو نزیككردنەوەی دیدو تێڕوانینەكان.
ھەرەەھا وتی: وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەرچاوڕوونی زیاتری سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق سەرجەم داتا و ئامارە پێویستەكانی لەبارەی بەشە بودجە و داهات و خەرجییەكانی هەرێم بە شێوەیەکی شەفاف خستەڕوو.