قوباد تاڵەبانى: لە دوو ساڵى کابینەى نۆیەم ئیدارەى قەیرانەکانمان دا و ئێستا ئیرادەى بەهێز بۆ چاکسازى و خزمەتى زیاتر هەیە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)– لەم دوو ساڵەى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، چۆن ڕووبەڕووى قەیرانە گەورەکان بوونەوە؟
قوباد تاڵەبانى: بێگومان دوای دوو ساڵ، كاتیەتى بوه‌ستین ئه‌م دوو ساڵه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت هەڵسەنگێنین. دوو ساڵی قورس بووه. له كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م كابینه‌یه و بە ماوه‌یه‌كی كورت، هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه دووچاری كێشه‌ی كۆرۆنا بوونەوە و ڤایرۆس به‌رۆكی جیهانی گرت و بێگومان كاریگه‌ریشی هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه له كاتێكدا كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام بوون و فشارێكی زۆری كرده سه‌ر هه‌رێم، بەڵام حكوومه‌ت به هه‌موو توانای خۆیەوە هه‌وڵی دا ئیداره‌ی ئه‌م دۆخه بدات. ئێستا كۆرۆنا ماوه به‌ڵام خه‌ریكه سیستمه‌كه خۆی ده‌گونجێنێ و حكوومه‌ت و خه‌ڵكه‌كه‌ش خۆی گونجاندووه و ڤاکسێن زیادی كردووه و پرسى چاودێری ته‌ندروستی پەرەسەندووتر بووە. ئێمه چاوه‌ڕێین كێشه‌ی كۆرۆنا خه‌فیفتر ببێت و كاریگه‌رییه‌كانی كه‌متر ببنه‌وه تا بازاڕ و بازرگانى زیاتر بكات.
ـ لەم دوو ساڵەدا بۆ چارەسەرى کێشەکانى هەرێم و عێراق، ٢٠ جار چوونەتە بەغدا و زیاتر لە ٥٠ شەو لەوێ ماونەتەوە، ئەمانە دەستکەوتیان هەبوو؟
قوباد تاڵەبانى: له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا، گفتوگۆی زۆرمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی هەبووە و ئەنجامەکەشى په‌سندكردنی پرۆژە یاسای بوودجه‌ی ٢٠٢١ى زایینى بوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه كه ئێمه هیوادارین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ببێته هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپهڕەی نوێ له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵی. بێگومان دوای ئه‌و هه‌موو سه‌ردان و دیداره‌ی هه‌مانبووه خۆم و شانده‌كه‌مان كه شاندێكی به‌توانا بوون، هه‌ریه‌كه‌و له بواری خۆی توانیمان بۆشاییه‌ك پڕ بكه‌ینه‌وه. له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر بێین هەڵسەنگاندن دەبینین کە یه‌كه‌مجار ڕۆشتین جه‌وێكی زۆر نا ته‌ندروست هه‌بوو و لێکدانەوەیەکى زۆر هه‌ڵه‌و مەترسیدار هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ژینگه‌ی سیاسی عێراق زۆر دژی هه‌رێم بوون و ئێمه تۆمەتبار ده‌كراین به به‌شێكی كیشه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و تۆمەتبار ده‌كراین به‌و كه‌م و كورتیانەى کە لە عێراق هەبوون.
ده‌توانم بڵێم به هەوڵی هه‌موو ئه‌ندامانی شانده‌كه توانیمان به‌شێك له‌و ڕوانگەیە بگۆڕین و قه‌ناعه‌ت به لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری عێراق بكه‌ین كه ئێمه هۆكار نین له‌وه‌ی نه‌خۆشخانه نییه له پارێزگاكانی باشوور و خه‌تای ئێمه نییه كه ڕێگه‌وبان باش نه‌بێت، خه‌تای ئێمه نییه ئه‌گه‌ر كاره‌با له باشوور خراپ بێت و ئێمه خۆمان كێشه‌مان هه‌یه، له ساڵى ٢٠١٤ تا ٢٠١٨ى زایینى هیچ پاره‌یه‌كمان وه‌رنه‌گرتووە له حكوومه‌تی فیدراڵی و ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ئێمه وهرماننهگرتووه ئاخۆ له كوێ سه‌رف كراوه، ئه‌گه‌ر له مه‌شروعێك سه‌رف یا بۆ ژێرخانی ئابووری به‌شه‌كانی تری عێراق سه‌رف كراوه، ئه‌وه گوتمان دیارى هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئەو ناوچانە، به‌ڵام سه‌رف نه‌كراوە، بۆیه هه‌ندێ بەڵگەمان خستە بەر دەستیان كه ده‌توانم بڵێم كاریگه‌رییه‌كی هه‌بوو له‌سه‌ر تێڕوانینیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و له هه‌مان كاتیش‌دا توانیمان جۆرێك له متمانه دروست بكه‌ینه‌وه كه ئێمه ته‌نیا خه‌می به‌شه‌كه‌ی خۆمان ناخۆین به‌ڵكو له هه‌رێمی كوردستان ده‌مانه‌وێت قسه‌مان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی كه حكوومه‌تی عێراق پێیدا تێدەپەڕێت و ئه‌و عێراقه‌ی كه دەمانه‌وێت بێته دی.
ـ زۆر کەس پێیان وایە گفتوگۆکانتان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵى تەنیا لەسەر پرسى بودجە بووە؟
قوباد تاڵەبانى: ڕاسته به‌شێكی زۆری ئه‌و گفتوگۆیانه په‌یوه‌ندییان به مه‌سه‌له‌ی بودجه‌و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانەوە هەبوو، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا باسی سیاسه‌تی نه‌وتی عێراق و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیمان ده‌كرد بۆیه پهیامێكان گه‌یاند كه ڕاسته ئێمه پابەندین به ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و حه‌ق و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وه ئه‌وه ناگەیێنێت كه ئێمه ته‌نیا خه‌می به‌شه‌كه‌ی خۆمانە و قیروسیا بۆ به‌شه‌كه‌ی تر. نه‌خێر، ئێمه په‌یامێكمان گه‌یاند كه ده‌مانه‌وێت كاریگه‌ریمان هه‌بێت له‌سه‌ر عێراقێك كه به‌ره‌و دیموكراسی و بەدامەزراوەیی بچێت، عێراقێك كه مەترسى نه‌بێت له‌سه‌ر خۆی و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه. ئه‌مانه به‌شێك له‌و ده‌ستكه‌وتى گفتوگۆیانەن کە ڕەنگه ئێستا زۆر به‌رجه‌سته نه‌بن، به‌ڵام ڕەنگه له قۆناغی داهاتوو ڕەنگ بداته‌وه. بەڵام ئه‌وه‌ی زۆر دیار بوو، بودجه‌ی ٢٠٢١ بوو کە تییدا به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به شایستهكانییهوه دیاری و په‌سه‌ند كران و بوونه یاسا.
بۆیه ئه‌مه هەنگاوێکى مەزن بوو له‌سه‌ر تهحهددیاتێكی زۆر له ڕووی هه‌رێمی كوردستان و زۆر كه‌س هه‌بوو وه‌یانده‌زانی ناتوانین بگه‌ینه ده‌ره‌نجام و زۆر هه‌بوو ده‌یانگوت ته‌واو و ئه‌و په‌یوه‌ندییه مه‌جالی ئاشتبوونه‌وه‌ی تێدا نییه، به‌ڵام به هەوڵى هه‌موولایه‌ک توانیمان یاساكه تێپه‌ڕێنین و ئێستا ده‌بێت بزانین ئه‌و كه‌شوهه‌وا ئەرێنییەى كه دروست بووه چۆن وەبەرهێنانى لەسەر بكه‌ین و په‌ره‌ی پێ بده‌ین بۆ چارەسەرى ئەو به‌شانه‌ی تر كه به‌شێكن له قه‌زیه‌ی كورد و كوردستان له عێراق.
به‌داخه‌وه وای لێهاتووه هه‌موو قه‌زیه‌ی كورد له مووچه و بودجه سنووردار کراوەتەوە كه وانییه، چونكه چه‌ندین مه‌له‌فی دیكه‌ی گه‌وره هه‌ن كه حه‌قی خۆمانه پێداگرییان لەسەر بکەین و گفتوگۆیان لەبارەوە بكه‌ین، بۆیە دەبێت سه‌ردانه‌كانمان بۆ به‌غدا زیادتر بكه‌ین و به‌رده‌وام بین تا ده‌سته‌به‌ریان بكه‌ین.
ـ لە گفتوگۆکانتاندا چیتان بۆ پرسى ماددەى ١٤٠ و گەڕاندنەوەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم کردووە؟
قوباد تاڵەبانى: مادده‌ی ١٤٠ ماده‌یه‌كی ده‌ستووری و زۆر گرنگه و حه‌ق ئەدا به‌و خه‌ڵكه‌ی كه به حوكمی بڕیاره خراپه‌كانی رژێمی پێشووتر زوڵمی لێكراوه و ئێستا پێویستە چاره‌سه‌ر ببن، بۆیه ئه‌و مادده‌یه مادده‌یه‌كی زۆر چاره‌نووسسازه بۆ هه‌رێمی كوردستان و له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كه په‌یوه‌ندی به بودجه‌وه هه‌بێت یان نا باسمان كردووه و ده‌بێت به‌رده‌وام پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و مادده‌یه بكه‌ین بۆ ئه‌مه پێویستیمان به یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگییه، پێویستیمان به هه‌ماهه‌نگی به‌هێزی كوتله كوردستانییه‌كانه له په‌رله‌مانی عێراق، پێویستیمان به دروستكردنی هاوپهیمانیەتییەکه، به‌ڵام مهلهفێكه كه له كاتی په‌سندكردنی ده‌ستووره‌وه له ساڵى ٢٠٠٥ى زایینییەوە تا ئێستا ڕاسته هه‌ندێك هه‌نگاو چۆته پێشه‌وه، به‌ڵام به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ نه‌كراوه و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت. ئێستا كه مه‌له‌فی بودجه‌مان تێپه‌ڕاندووە، پێویستە بێین له‌سه‌ر مادده‌ی ١٤٠ قسه بكه‌ین، لەسەر پرسی هێزی پێشمه‌رگه كه له چوارچێوه‌ی هێزه به‌رگرییه‌كانی عێراق كێشه‌یه‌كه كه ئه‌بێت یه‌كلایی بكرێته‌وه، لەگەڵ چه‌ندین كێشه‌ی تر كه په‌یوه‌ندییان به ده‌ستوور و به فۆڕم و شێوه‌یی ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌وه هه‌یه. بۆنمونە ته‌فسیر و بۆچوونی جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر فیدراڵییه‌ت، تازه له ساڵى ٢٠٢١ هێز هه‌یه كه له وتار و شیعاره‌كانیان، دیانه‌وێ وڵاته‌كه به‌ره‌و مهركهزییهتێكی تر ببه‌ن له كاتێكدا ده‌ستوور حه‌قی داوه به هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵی موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی بكات، بۆیه زۆر شت هه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به شێوازی ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه، بە شێوازی ڕیكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌وه ههیهە. پرسە داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان حه‌قێكی ده‌ستوورییە و ده‌بێت به بیر براكانمان بێنینه‌وه له به‌شه‌كانی تری عێراق و پێداگرییان لەسەر بكه‌ین.
ـ پڕۆسەى پڕۆگرامى بایۆمەترى کە چەندین قۆناغەى پڕۆسێسى بەئەلیکترۆنیکردنە، بە کوێ گەیشتووە و چیترتان پێوە زیاد کردووە؟
قوباد تاڵەبانى: پڕۆگرامی بایۆمه‌تری كه له ساڵ ٢٠١٦ى زایینى ده‌ست پێ كرا، له‌م كابینه ده‌ستمان به جێبه‌جێكردنی قۆناغی دووه‌می ئه‌م به‌رنامه‌یه کرد کە به‌شی یه‌كه‌می بریتی بوو له تۆماركردنی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر كه‌سێك مووچه یا مینحه‌یه‌ك له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرێت چ كاتی بێت چ دایمی، له‌م به‌رنامه‌یه تۆمار كرا و به جێبه‌جێكردنی قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و به‌رنامه‌یه بۆمان ده‌ركه‌وت چه‌ند مووچه‌خۆرمان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و چه‌ند پارە وه‌ره‌گرن و له كوێ وه‌ریده‌گرن و هه‌ندێ داتا‌و زانیاریمان ده‌ستكه‌وت كه پێشتر ئه‌گه‌ر هەشبووبن ڕەنگه له شوێنی جیاجیا هه‌بووبن و ئێستا ئێمه خاوه‌نی داتا به‌یس و باندێكی زانیاری زۆر تۆكمهین. هەر به‌و به‌رنامه‌یه بندیوار یاخود مووچه‌خۆری وه‌همی نه‌هێڵدرێت و بۆمان ده‌ركه‌وێت كێ به نایاسایی زیاتر له یه‌ك مووچه وه‌ره‌گرێت، بۆمان ده‌ركه‌وت كێ به فعلی مووچه‌خۆری هه‌رێمی كوردستانه.
له قۆناغی دووه‌می ئه‌م به‌رنامه‌ی كه له‌م كابینه‌یه كه‌وتووەته بواری جێبه‌جێكردنەوە ئێمه ده‌توانین به‌م داتایه میلاك ڕێك بخه‌ینه‌وه، ئه‌و میلاكه‌ی كه هه‌مانه له ناو داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت كاراتری بكه‌ین و دوای ڕێكخستنه‌وه هه‌ژمارێكی تایبه‌تی بۆ مووچەخۆرەکانمان بكه‌ینه‌وه.
ئیستا ئێمه ژماره‌ی كه‌سی بێ هاوتامان دابه‌ش كردووه به‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی شارستانی. له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌توانین به كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی بۆیان به سستمێكی ئه‌لیكترۆنی مووچه‌كه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ین. هەر به‌م ژماره‌ی كه‌سی بێهاوتایه، ده‌توانین هه‌ندێك خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكه‌ین، چ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بێت وەک بیمه‌ی ته‌ندروستیی یا ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بێت. بۆیە بناغه‌یه‌كه بۆ به‌ره‌و ئه‌لكترۆنیكردنی حكوومه‌ته‌كه‌مان و ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و به‌دیجیتاڵكردنی میلاكات و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ مووچه‌خۆران. ده‌توانم بڵێم چاكسازییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كه توانیومانه تا ئێستا ده‌ستی پێ بكه‌ین و ئینشەڵا بیگه‌یێنینه ئه‌نجام.
ـ ژمارەى کەسى بێهاوتا لە فەرمانبەرانى مەدەنى حکومەت دەوەستێت یا فەرمانبەرانى شارستانى و سەربازى و هاووڵاتیانیش بە گشتى دەگرێتەوە؟
قوباد تاڵەبانى: هەڵبەت ئه‌و به‌رنامه‌یه ناوه‌ستێت و فه‌رمانبه‌رانی شارستانی و سه‌ربازیش ده‌گرێته‌وه، واتە له نه‌تیجه ده‌مانه‌وێت ته‌واوی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه، چونكه ئێمه وه‌ک حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا به‌رپرسیار نین له فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ، بۆ نموونه ئێمه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ میلاكات و بایۆمه‌تری خه‌ریكی چاكسازین له شێوازی تۆماركردنی كۆمپانیاكان. ئه‌مانه‌وێ ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش بكه‌ین به پرۆسه‌یه‌كی دیجیتاڵی كه كۆمپانیایه‌ك دائه‌مه‌زرێ ئه‌بێت بە شێوەیەکى ئۆتوماتیكی وه‌زاره‌تی دارایی و زه‌ریبه و وه‌زاره‌تی كارودهستهبهری كۆمه‌ڵایه‌تی پێ ببه‌ستیته‌وه، واتە له ڕێگه‌ی سیستەمێكی ئه‌لیكترۆنی هاوشێوه‌ی بایۆمه‌تری یا گونجاوتر کار لەسەر دامەزراندنى كۆمپانیایەکى نوێ بکرێت.
له‌و كاته‌ی كۆمپانیایه‌ك داده‌مه‌زرێ، ژماره‌ی بێهاوتایی خۆی وه‌ره‌گرێ وه‌ك ژماره‌ی باج و له هه‌مانكاتدا هه‌ر كارمه‌ندێك كه له كه‌رتی تایبه‌ت كار بكات گەر لای حكوومه‌ت تۆمار بكرێت ئه‌و كاته حه‌قی هه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆیه ئێستا ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌ستمان پێ كردووه بۆ كارمه‌ندی حكوومی، له بهرنامهشمانه بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له كه‌رتی تایبه‌ت كار ده‌كه‌ن، ئەمەش گرنگە هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كی به‌هێزمان هه‌بێت له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌و كاته‌ش ده‌توانین ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه بگه‌یه‌نینه ئه‌و كه‌سانه‌ی له كه‌رتی تایبه‌ت هەن، به تایبه‌ت بۆ مافی خانه‌نشینی و مافی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كه‌رتی تایبه‌تدا كار ده‌كه‌ن. ده‌مانه‌وێت هاوسه‌نگی ڕابگرێن له نێوان هێزی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت، چونکە ئێستا زۆر ناهاوسه‌نگه، ئاخر له‌ناو حكوومه‌ت هه‌موو ئیمتیازێكت هه‌یه، خانه‌نشینیت هه‌یه و ره‌نگه ئیلتزامات جیاواز بێت له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت و زه‌مانێكی هه‌یه له‌چاو كه‌رتی تایبه‌ت، بۆیه ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌مانه‌ی بۆ دابین بكه‌ی بێگومان وا له خه‌ڵكێكی زیاتر دەکەى کە ڕوو له كه‌رتی تایبه‌ت بكەن بۆ دامه‌زراندن، خه‌ریكه حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت ده‌به‌ستینه‌وه به یه‌كتری تا به یه‌ك جه‌سته ئیش بكات نه‌ك به‌بێ ته‌نسیق ده‌ستی راست و چه‌پت ئیش بكات، ئه‌وه یه‌كێك له ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی ئێمه‌یه له به‌رنامه‌ی چاكسازی کە دڵنیام ده‌گه‌ینه ئه‌نجام.
ـ چەند ساڵێکە دەستتان بە بەرنامەى "خزمەت" کردووە و لەسەر پۆرتاڵێک شێوازى ئەو خزمەتگوزاریانەتان دیارى کردووە کە حکومەت پێشکەش بە تاکی دەکات، ئێستا گەیشتوونەتە کوێ لەم بەرنامەیەدا؟
قوباد تاڵەبانى: به‌رنامه‌ی خزمه‌ت له ساڵى ٢٠١٨ى زایینییەوە ڕاگه‌یێندرا كه ئه‌مه زۆر به ڕوونى په‌یوه‌ندی به ناوه‌كه‌ی خۆیەوە هه‌یه و خزمه‌ته به هه‌رێمی كوردستان. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیشی چییه؟ ئیشی ئه‌وه‌یه خزمه‌ت به دانیشتوانه‌كانی خۆی بکات، جا چ هاووڵاتی خۆی بێت یا بیانی، بۆیه ئێمه هاتین بەدواداچوونێکمان بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌مان كرد كه حكوومه‌ت پێشكه‌شی هاووڵاتیانی ده‌كات. هاتین له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانمان پرسی كه ئێوه چ ده‌كه‌ن و چۆن ده‌یكه‌ین و هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌مان كۆ كرده‌وه و خستماننه نێو پۆرتاڵێكی دیجیتاڵی ئۆنلاین كه ئێستا ڕاگه‌یێنراوه و حكوومه‌ت جگه له خزمه‌ته گشتییه‌كانی وه‌ك كاره‌با و ئاو و ئاسایش، ٤٠٥ خزمه‌تگوزارى پێشکەش بە خەڵک دەکات کە خزمه‌تی تاكین له به‌ینی حكوومه‌ت و تاكێكی هاووڵاتی و لێره‌وه هاتووین خزمه‌ته‌كه‌مان پۆلێن و دابه‌ش كردووه به‌سه‌ر هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و داوامان لێكردوون له پێناو باشتركردنی ئه‌و خزمه‌ته و خێراكردن و شه‌فافبوون لە چۆنیه‌تی گه‌یاندنی ئه‌و خزمه‌ته، ئه‌و هه‌نگاوانه‌مان بۆ كه‌م بكه‌نه‌وه. واتە ئه‌گه‌ر خزمه‌تێك به ١٠ هه‌نگاو و ١٠ واژوو جێبه‌جێ دەكرێت، داوامان كردووه ئه‌و هه‌نگاوانه‌مان بۆ كه‌م بكه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر ئیشێك به ٣ رۆژ ته‌واو ده‌كرێت داوامان كردووه به ڕۆژێك ته‌واو بكرێت.
تۆماركردنی كۆمپانیا له زمنی به‌رنامه‌ی خزمه‌تدایه. پێش چاكسازی به ٢٨ بۆ ٣٠ ڕۆژ ئه‌م پرۆسێسه ته‌واو ده‌بێت، ئێستا من داوام له وه‌زاره‌ته‌كان كردووه به ڕۆژێك ته‌واوی بكه‌ن، ئەمە ته‌حه‌ددایه‌كه ئه‌بێت جێبه‌جێی بكه‌ین، چونكه له نه‌تیجه ئه‌مه ئه‌ركی سه‌رشانی حكوومه‌ته خزمه‌تێكی باشتر بگه‌یه‌نێت به هاووڵاتیان بۆیه هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان له‌سه‌ر خه‌تن بۆ ئه‌و بابەتە و له ئه‌وله‌ویه‌تی كابینهكهمانایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه كه له ساڵى ٢٠١٨ى زایینى ده‌ستی پێ كرا، له‌م كابینه‌یه ته‌واوی بكه‌ین و ئه‌وه شتێك نییه كه تەواو بوو وازی لێبینین، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بێت و خزمهتەکە ڕۆژانه ده‌گۆڕێت و ڕێنمایی تازه ده‌رده‌چێت، بۆیە دەبێت بەردەوام بین لەسەر ئەوەى چۆن فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانی خۆمان بگۆڕین بۆ گەیاندنى خزمه‌ت بە باشتر و خێراتر و شهفافانەتر به هاووڵاتیانی خۆمان.
ـ کەوابێت لەسەر بنەماى بایۆمەترى و کەسى بێهاوتا و بەرنامەى "خزمەت"، ڕۆتین زۆر کەم دەبێتەوە و ئەمەش سوودى دەبێت بۆ هاووڵاتى؟
قوباد تاڵەبانى: ئێمه خوازیارین کە ئەم بەرنامانە ڕۆتینێکى زۆر کەم بکەنەوە. هیچ مانایه‌كی نییه به ١٧ هه‌نگاو مۆڵه‌تی شۆفێری نوێ بکرێتەوە، پێموایه ده‌توانیت به دوو تا سێ هه‌نگاو ئه‌م پڕۆسه‌یه كۆتایی پێ بهێنرێت. هه‌ندێك لە دەسەڵاتەکان لاى خودى وهزارهتهكانە کە به گۆڕینی ڕێنمایی قۆناغێك كه به ١٠ ڕۆژ ئەنجام دەدرێت، ده‌كرێت بكرێته ڕۆژێك، کارێک کە به ٢٠ هه‌نگاو و ٢٠ سه‌ردان و ٢٠ واژوو تەواو دەبێت، ده‌توانین بیكهینە ٢ یا ٣ هەنگاو. ئه‌وه‌ی كه له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌ته داوامان لێكردوون ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به كار بهێنن و كه‌می بكه‌نه‌وه و هه‌ندێكیشی کە له ده‌ره‌نجامی پهیڕەو یا بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه، دواتر خۆمان ده‌توانین بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ین، بەڵام هه‌ندێكیان پێویستیان به گۆڕینی یاسایه، چونكه هه‌ندێك له‌و ڕۆتینه له یاساكانه‌وه شۆڕ كراونه‌ته‌وه، ئیتر چ په‌یوه‌ندی به ڕەزامهندی سه‌ندیكا و هه‌ندێك لایه‌نی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ته‌وه هەبێت، یا چ ئه‌و ڕۆتیناته‌ی كه پەیوەندى به قەبارەى ههیكهلیهتهكهی حكوومهتهكهمانهوه هه‌یه، ئه‌وه ڕه‌نگه ئاڵۆزتر بێت به‌ڵام ده‌بێت هه‌نگاوی بۆ بهاوێین و هه‌نگاویشمان بۆ ناوه، بۆیه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی خۆمان به كار بهێنین لە وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و له كوێش پێویست بوو یاسا بگۆڕین.
له نه‌تیجه ئێمه ده‌مانه‌وێت هاووڵاتییه‌ك كه سه‌ردانی دائیره‌یه‌كی حكوومی دەکات، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له ژوورێكی گه‌رم و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر و لە په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌وه بنێردرێته په‌نجه‌ره‌یه‌كی تر و وه‌ك مار و پهیژە ده‌ستی ده‌ستی پێ بكرێت، دەمانەوێت له یه‌ك په‌نجه‌ره داواکارییەکەى خۆی پێشكه‌ش بكات و حكوومه‌ت به سیستەمێكی یه‌ك په‌نجه‌ره‌یی كارەکەى بۆ ئەنجام بدات، ئه‌وه ته‌حه‌ددایه‌كه ئێمه خۆمان له خۆمانمان كردووه و له وهزارهتهكانیشمان كردووه و گه‌شبینم كه بیگه‌یێنینه ئه‌نجام.
ـ ئەم بەرنامانە و بەئەلیکترۆنیکردنانەش پەیوەندییان بە ڕێکخستنەوەى میلاکات هەیە؟
قوباد تاڵەبانى: ڕەنگه پێویستت به ١٠ فه‌رمانبه‌ری جیا نه‌بێت بۆئه‌وه‌ی یه‌ك خزمه‌ت بگه‌یه‌نێت، تۆ ئه‌و ١٠ هه‌نگاوه‌ت كرد به پێنج هه‌نگاو بۆ ئه‌مه‌ش پێویستت به پێنج فەرمانبەر دەبێت بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت بگه‌یه‌نێت. تۆ كه زانیت كێ فه‌رمانبه‌ری خۆته و له كوێ ده‌وام دەکات و میلاكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ت ڕێك خسته‌وه له‌سه‌ر بنەماى ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه وه‌زاره‌ته‌كه ده‌یگه‌یه‌نێت نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ساسی یاسایەک كه ١٥ ساڵ پێش په‌سه‌ند كراوه (ڕەنگه مه‌هامی وه‌زاره‌ته‌كه به‌ته‌واوی گۆڕابێت،ڕەنگه هه‌ندێك وه‌زاره‌تمان له داهاتوو پێویست پێی نه‌بێت) بۆیه خزمەتگوزارییەکانیش ئاسانتر دەگەن.
حكوومه‌ت ده‌بێت شتێكی زیندوو بێت و بەردەوام خۆی هەڵسەنگێنێت. پرۆژەی "خزمه‌ت"، پەیوەندییەکى ڕاسته‌وخۆی به بایۆمهترییەوە هەیە. ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌رچاوڕوونییه‌كی زیاترمان له‌سه‌ر داهاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌رجییه‌كان هه‌بێت. یه‌كێك له‌و داهاته سه‌ره‌كیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌نجامی ڕسوووماته و حكوومه‌ت خزمه‌تێك پێشکەش ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر به ڕەسمێك. گەر ئه‌و خزمه‌ته‌مان ڕێك خسته‌وه، ده‌بێت ڕەسمهكهشی ڕێك بخه‌یته‌وه و لێکى بدەیتەوە کە ئه‌و ڕسمه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ریده‌گری زۆره یان نا، پێوییسته یان نا؟! ئێمه هه‌ندێك كات له پێناو داهاتدا ڕسووماتمان زیاد كردووه و وامانزانیوه به زیادكردنی ڕسوومات داهاتمان زیاد ده‌بێت، به‌ڵام دوایی له نه‌تیجه‌ی بۆمان ده‌ركه‌وتووه بەو زیادکردنە ژماره‌ی مامه‌ڵه‌كان كه‌می كردووه و به‌مه‌ش داهات كه‌می كردووه. بۆیه پێویستە حكوومه‌تێكمان هه‌بێت كه به‌ڕاستی یه‌ك حكوومه‌ت بێت و وەزارهتەكان ئاگایان له ئیشوكاری یه‌كتری بێت. ئه‌وكاته سیاسهتهكانیشمان دروستتر دەبێت و پێویست ناکات تەنیا بڕوا بکەینه سه‌ر داهاتی نه‌وت وه‌ك تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان و گرنگە داهاتی نانه‌وتی زیاد بكه‌ین، بە شێوه‌یه‌ك كه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ باشترکردنى ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی هاووڵاتانیانمانی ده‌كه‌ین تاكو زهمانێكمان هه‌بێت لەوەى هه‌ر كاتێك نرخی نه‌وت دابه‌زی دیسان تووشی كێشه‌یه‌كی دارایی و ئابووری نه‌بینه‌وه.
بۆیه بەرەبەرە من هه‌ستی پێ ده‌كه‌م، شه‌ش حه‌وت ساڵی قورسمان تێپه‌ڕاندووه و ده‌توانم بڵێم ئیداره‌ی قهیرانەکانمان داوه. هەر له ساڵى ٢٠١٤ى زایینییەوە قەیرانەکان ڕوویان لە هەرێم کرد، به بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵی و شه‌ڕی نه‌گریسی داعش و هاتنی ئاواره و په‌نابه‌رێکی زۆر کە ڕوویان لە هه‌رێمی كوردستان کرد و كولفه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خستە سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ئەو كێشه سیاسییه ده‌ره‌كی و ناوچەیی و نێوخۆییەى هەبوون، له‌و شه‌ش حه‌وت ساڵه‌دا ئیداره‌ی ئەو قەیرانانەمان داوه، ئیتر باش یا خراپ خه‌ڵك ده‌توانێ هەڵمان سەنگێنێت، بەڵام ئیدارەمان دا. ئێستا کە ئیدارەمان داوە، ئه‌و قه‌یرانانه ناچاریان كردین ده‌ست بۆ هه‌ندێك چاكسازی به‌رین، هه‌ندێك له‌و چاكسازییانه خه‌ریكن به‌رهه‌میان ده‌بێت. چاكسازی سویچێك نییه دایگرسێنیت و بیكوژێنیتەوە! چاكسازی به‌رده‌وامه و ده‌بێت به‌رده‌وام بین له‌سه‌ری، به‌ڵام خه‌ریكه له پاڵ ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كان کە به داخه‌وه یه‌ك و دووانیش نه‌بوون، خۆشمان بۆ قه‌یرانی داهاتووش ئاماده دەکەین، چونكه بەداخەوە ئێمه له ناوچه‌یه‌كین کە قەیران لە دواى قەیرانى تێدا دروست دەبێت.
بۆیە ئەگەر ئه‌م چاكسازییه پێی خۆی بگرێت و كاریگه‌ریی ماڵیشى هه‌بێت و خزمه‌تێكی باشتر بگهیێنرێتە هاووڵاتیان و ئه‌و بارگرانییه قورسه‌ی کە ئەمڕۆ له‌سه‌ر هاووڵاتیان و به ده‌ره‌جه یه‌كیش له‌سه‌ر مووچه‌خۆران هەبووه، به‌ره‌به‌ره كه‌م ببێته‌وه، ئەوا كوردستانه‌كه‌مان ئارام و ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه و ئابووریهكهمان ههمهجۆر دەبێت و هەلێکى کارى زیاترمان بۆ دێنێتە پێشەوە و هەموو ئەمانەش دەمانگەیێنێتە كوردستانێكی به‌هێزتر.
ـ ئەگەر خۆتان نمرەیەک بدەنە خۆتان بۆ ئەم دوو ساڵە، ئەوا ئەو نمرەیە چەندە؟
قوباد تاڵەبانى: ئه‌و حه‌قه به خۆم ناده‌م نمره بده‌مه خۆمان بۆ دووساڵی ڕابردوو و خه‌ڵك ده‌بێت ئەوە بڵێت. به ویژدانه‌وه ئه‌گه‌ر نمره‌یه‌كی كه‌میشمان بده‌نێ له نه‌تیجه ئێمه خزمه‌تكاری خه‌ڵكین. ڕاسته كێشه هه‌ن كه هه‌ندێكیان له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئێمه‌وه‌ن، له كابینه‌ی هه‌شتیش كێشه‌ی زۆر ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌وه کە له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆمان بوون، به‌ڵام ناچار بووین ئیداره‌یان بده‌ین و له‌م كابینه‌یه‌شدا ڕووبه‌ڕووی كێشه بووینه‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئێمه‌وە بوون و كه‌س پێشبینی ئه‌وه‌ی نەده‌كرد كه نه‌خۆشییه‌كی وه‌كو كۆڤید ـ ١٩ بێت و جیهان و هه‌رێم بگرێتەوە و کاریگەرى گەورە لەسەر بازاڕ دابنێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه به‌رده‌وام بین و هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و ئامانجه‌كانمان بچین، به‌ره‌و جێبه‌جێكردنی ستراتیژی خۆمان بچین كه چاكسازییه هەر له ڕێكخستنی میلاكات و دیجیتاڵكردنی حكوومه‌تەوە بگرە تا به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و گه‌یاندنی خزمه‌تێكی باشتر به هاووڵاتیان، بۆیه دوو ساڵ ڕۆیشت و دوو ساڵ ماوه. من دایمه گه‌شبینم، به‌ڵام پێم وایه ئیراده هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئه‌م چاكسازییانه.