قوباد تاڵەبانی بەیاوەری سەرۆكی دەزگای زانیاری و بەڕێوبەری دژە تێرۆر سەردانی دەزگای ئاسایشی گشتی ھەرێمی كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەیاوەری سەرۆكی دەزگای زانیاری و بەڕێوبەری دژە تیرۆر، سەردانی دەزگای ئاسایشی گشتی هەرێمی كرد و لەگەڵ د. خەسرەو سەرۆكی ده زگاى ئاسايشى گشتى هه ريم وسەرجەم بەڕێوبەرانی ئاسایش لەبارەی پرسە ھەنووكەییەكان گفتوگۆیان كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا ئەمڕۆ ( 14 تەمموزی 2021) قوباد تاڵەبانی، هەریەك لە مامۆستا ئەژی ئەمین وەك سەرۆكی دەزگای زانیاری و وەهاب هەڵەبجەیی وەك بەڕێوبەری دژە تێرۆر، بەفەرمی بە لێپرسراوانی ئاسایشی ناساند، باسی لەوەشكرد ئەو بەرپرسیارێتییە نوێیەی وەریانگرتووە ئەركە لەسەرشانیان و جێگەی هیواو متمانەشن بۆ جێبەجێكردنی.
قوباد تاڵەبانی جەختی كردەوە، ئەركی ئاسایشە ڕێگربن لە ڕوودانی تاوان و هەماهەنگیكردن لە نێوان دەزگا ئەمنییەكانیتر لەگەڵ پاراستنی تایبەتمەندی كار و ئەركی هەریەك لەو دەزگایانە.
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا جەختیكردەوە نابێت دەزگا ئەمنییەكان دەستوەردان لەكاروباری سیاسی بكەن و ئەركی ئەوان پاراستنی ئۆقرەیی و سەروماڵی هاوڵاتیان و دەستەبەركردنی ئارامییە.