Skip to the content

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند بەم نزیکانە دەسەڵاتەکان بۆ ئەنجومەنەکان و ئیدارە خۆجێیەکان شۆڕدەبێتەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ سێ شەممە ٨ی حوزەیران (یونیۆی) ٢٠٢١ لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانیداوایكرد وەك ئەندامێكی فەخری ئەنجومەنەكە قبوڵی بكەن و هەموو پشتیوانییەكی بۆ كارەكانیان دووپات كردەوە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی كرد دیدگای نوێ بخەنەڕوو بۆ پڕۆژەی ستراتیژیلە سلێمانی. هەروەها داوایكرد کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و خێراترکردنی خزمەتگوزارییەكان.

جێگری سەرۆك وەزیران ئەوەشی ڕاگەیاند، بەم نزیكانە دەسەڵاتەكان شۆڕ دەكرێتەوە بۆ پارێزگا و ئیدارە‌ سە‌ربە‌خۆكان وبە‌ڕێوبە‌رایە‌تییە‌كان و دەسەڵاتی زیاتریان دەبێت و پێویستە كەڵك لەم دەرفەتە وەربگیرێت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر بەهاوڵاتیان.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی گوێی لە پێشنیار و بیروڕای ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی گرت لەبارەی باشتركردنیئەدای ئەنجومەنەكە.