قوباد تاڵەبانی هێرشی تیرۆریستی لەدژی هێزی پێشمەرگە بە توندی ئیدانە دەكات
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- بەتوندی ئیدانەى پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەى کوردستان لەپردێ دەکەین لەلایەن دەستە چەپەڵەکانی داعشەوە، دووپاتیشی دەکەینەوە کەدەبێ بەوپەڕى توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی ئەو تاقمە تێرۆریستیانە بدەینەوە و بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە نەھێڵرێت.
ئەم پەلامارە تیرۆریستیانە ئەوەمان پێ دەڵێت کەدەبێ زیاتر چاوکراوەبین بۆ رووبەرووبونەوەى تێرۆر و تۆقاندن بەهەموو شێوەکانی و بەهەر هۆکارێک بێت. پێویستە کاربکەین بۆ ئەوەی ئەم ئافاتە مەترسیدارە کەئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کردۆتە ئامانج بنبڕ بكرێت.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى کەسوکارى ئەو شەهیدانەمان دەکەین کەخۆیان کردە قوربانی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
قوباد تاڵەبانی
جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران