قوباد تاڵەبانی: گه‌شبینم به‌م دۆخه، پێویسته حكومه‌ته‌كه‌مان سیاسه‌تی خۆی بگونجێنێت تا بازاڕی كار له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی، لە بەسەركردنەوەیەكدا پێنجشەممە ٢/ ٩/ ٢٠٢١ى زایینى سەردانی كۆگاكانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كرد كە دەكەوێتە نێو پڕۆژەی سلێمانی نوێ كە بە سلێمانی بیست بیست ناسراوە و لە کاتى تەواوبوونیدا پێنج هەزار دەرفەتی كار دەڕەخسێنێت.
قوباد تاڵەبانى باسى لەوە کرد کە "چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی ئێره‌مان كرد و به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژەكهمان دانا. به‌رده‌وام كه به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژەیهك داده‌نێین، ڤیدیۆیهكمان پێشكێش ده‌كرێت و له‌و ڤیدیۆیه‌دا دیدگایه‌كمان بۆ ده‌خرێته ڕوو، به‌نده زۆر خۆشاڵم كه ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌و دیدگایه به ئه‌نجام گه‌یشتووه، وه‌ك دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی بازرگانی و خه‌زنكردن، ئه‌و ناوه‌نده ببێته په‌یوه‌ندی و به‌ستنه‌وه‌ی نێوان بازرگانان و هاووڵاتیان، كه ئه‌مه جێی شانازییه و ئێمه ده‌ستخۆشی له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه پڕۆژەكه‌یان داناوه و هانیان ده‌ده‌ین و داوایان لێ ده‌كه‌ین كار له‌سه‌ر ئه‌و دیدگهیه بكه‌ن كه به‌ردی بناغه‌یان بۆ داناوه و هه‌نگاویان بۆ ناوه".
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان باسى لەوە کە هێشتا پڕۆژەكه ته‌واو نه‌بووه و "هه‌روه‌ها ده‌زانم هه‌ندێك گرفت هه‌یه له‌وانه گرفتی كاره‌با، ده‌یشزانم كه بازرگانه‌كان پاره‌كانیان بۆ ئه‌و پڕۆژەیه خه‌رج كردووه، داواكارییان هه‌یه و به‌شێكی زۆری داواكارییه‌كانیشیان ڕه‌وان، بۆیه لێره‌وه داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری كاره‌با و شاره‌وانی و فه‌رمانگه‌كانی دیكه ده‌كه‌م كه داواكارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن و سه‌رباری ئه‌وه‌ی هاوكارییان كردوون، به‌ڵام هێشتا ئاستی هاوكارییه‌كانیان بۆ پڕۆژەكه به‌رزتر بكه‌نه‌وه. به‌نده سوپاستان ده‌كه‌م كه به‌م پڕۆژەیه هه‌زاران هه‌لی كار ڕەخسێنراوه و دهڕەخسێندرێت، ئه‌وه‌ی جێی زیاتر خۆشحاڵییه ده‌بینم كه كرێكاره‌كانی له‌م پڕۆژە‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن، زۆربه‌یان كرێكاری نێوخۆیین، له لای خۆمه‌وه پشتوانتان ده‌بم له ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه هه‌روه‌ها هاوكارتان ده‌بم له كاره‌كانی ئه‌و به‌شانه‌ی پڕۆژه‌كه كه كه‌وتووه‌ته كار".
پرسیار لە قوباد تاڵەبانى کرا کە "به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاری سلێمانی فڕۆكه‌خانه و سنوورى نێوده‌وڵه‌تی تێدایه، ئایا چۆن ده‌توانرێ ئه‌و شاره بكرێته ناوه‌ندێكی ئابووری؟"، ئەویش بەم شێوەیە وەڵامى دایەوە:
ئه‌مه یه‌كێك بووه له به‌رنامه‌كانمان بۆ كاری بازرگانی كه ئێره زۆر گونجاوه بۆ ئه‌و بواره، ڕاسته له ڕووی گه‌شتیاری عێراقییه‌وه وه‌ك پێویست نه‌بووبێ، به‌ڵام له ڕووی گواستنەوەوە جێی خۆی كردووه‌ته‌وه، پێم وایه به ئیداره‌یه‌كی باشتر ده‌توانین باشتری بكه‌ین و بازرگانییه‌كی زیاتری تێدا بكرێت، بۆیه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه زیاتر كار بكه‌ین و گه‌شه‌ی بازرگانی و متمانه‌ی بازرگانان بۆ كاركردن له شاره‌كه زیاتر بكه‌ین، كه ئه‌مه‌یش په‌یوه‌سته و به ئارامییەوە، بۆیه ئێمه هه‌میشه هه‌وڵمان داوه ئارامییه‌كی سیاسی دابین بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویست ده‌كات ئێمه وه‌ك حكومه‌ت چۆن پشتگیری له كاری بازرگانی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانیی نێوخۆیی بتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و كێبڕكێی بازرگانیی ده‌ره‌وه بكات. شاراوه نییه كه ئێمه شه‌ش حه‌وت ساڵی ناخۆشمان تێپه‌ڕاندووه، كه بریتی بووه له قه‌یرانی دارایی، شه‌ڕی داعش، كێشه‌ی ئاواره‌كان كۆڤید ١٩، به‌ڵام میلله‌تێكی خۆڕاگرین و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزمان هه‌یه و ده‌توانین به‌سه‌ر هه‌موویدا زاڵ بین.
ئەم پڕۆژەیە هێشتا ته‌واو نه‌بووه و مۆڵهتهكهیشی ته‌واو نه‌بووه، پرسیار لە تاڵەبانى کرا کە "ئه‌گه‌ر پڕۆژەكه پێویسته بۆ مۆڵه‌تی پێ نادرێت، ئه‌گه‌ر پێویستیش نییه بۆ ڕێگه ده‌ده‌ن كار بكات؟ كه ئه‌مه بووه‌ته دیارده له سلێمانی به شێوه‌یه‌ك ٢٢ پڕۆژە به‌بێ مۆڵه‌ت كار ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ٣٠٠٠ هه‌زار دۆنم زه‌وی جه‌مه‌لۆن دروست ده‌كرێت، ئایا سلێمانیی پێویستی به‌و هه‌موو جه‌مه‌لۆنه هه‌یه؟"، ئەویش لە وەڵامدا گوتى:
ئه‌وه‌ی لێره دروست كراوه، ره‌نگه جیاواز بێت له شوێنێكی دیكه، ئه‌وه‌ی ئێره به‌شێكه له دیدگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بازرگانانه له یه‌ك شوێن كۆ بكرێنه‌وه و له یه‌ك شوێندا خزمه‌تیان پێ بدرێت، زانراوه حكومه‌ت ئاڵۆزه، بەڕێوەبەرایەتیەکان هه‌ندێك جار له نێو خۆیاندا په‌یوه‌ندییان وه‌ك پێویست نییه كه ئه‌مه وا ده‌كات یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی من پته‌وكردنی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیانه بێت له نێوان دایه‌ره په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ نموونه له نێوان دایه‌ره‌ی ئاو و كاره‌با و ئه‌وانی دیكه، پێم وایه خۆیشیان درێخیان نه‌كردووه ئێمه‌یش هاوكار ده‌بین بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كی زیاتر.
پرسیار: سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین و ئارد، كه بازرگانه‌كان به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كه‌ن باجی زیاتر خراوه‌ته سه‌ر به‌نزین و ئارد، بۆ حكومه‌ت به‌رده‌وام باج ده‌خاته سه‌ر به‌نزین و ئارد له كاتێكدا به‌رده‌وام بژێوی خه‌ڵك ڕوو له خراپبوونه؟ ،قوباد تاڵه‌بانی گوتى "ئێمه باجمان زیاد نه‌كردووه، گرانبوونی به‌نزین په‌یوه‌ندی به دوو سێ هۆكاره‌وه هه‌یه، یه‌كێكیان به‌شێكی زۆری ئه‌و به‌نزینه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دێت، به‌نزینیش به‌رهه‌می نه‌وته، هه‌ر كات نرخی نه‌وتیش له بازاڕەكانی جیهان به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌وا به‌نزینیش نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه. له عێراقدا حكومه‌ت خۆی پشتگیرییه‌كی زۆری كه‌رتی به‌نزین ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت نرخه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ بكات، به‌ڵام ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و ئاسته‌دا نییه وه‌ك حكومه‌تی عێراق بتوانین پشتگیری كه‌رتی به‌نزین بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه ده‌توانین كارئاسانی بكه‌ین كه ئه‌و به‌نزینه‌ی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت به نرخ و كوالێتییه‌كی باشتر بیگه‌یه‌نینه هاووڵاتیان، به‌ڵام ده‌بێ هاوسه‌نگی له نێوان تێچووه‌كه و كوالێتییهكهیش ڕابگرین، ئێمه ده‌بێ له لایه‌ك به‌رهه‌می خۆمان زیاد بكه‌ین هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیش ڕێككه‌وتووین بۆ ئه‌وه‌ی بڕێكی زیاتر به‌نزین بگاته ناو هه‌رێمی كوردستان كه وا ده‌كات نرخی به‌نزین دابه‌زێت و هه‌ندێك له‌و ڕسوماتانه‌ی له‌سه‌ر به‌نزین هه‌یه كه‌میان بكه‌ینه‌وه و كه‌میشمان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌بێ ڕه‌چاوی كوالێتییهكهیشی بكه‌ین و ڕێگه نه‌ده‌ین كوالێتییه‌كه‌ی كه‌م ببێته‌وه".
سەبارەت بە دابینکردنى هەلى کارى زیاتر بۆ لاوان و ئه‌و پڕۆژانه‌ی کە وا دەکەن هەلى کارى زیاتر بڕەخسێنرێت، جێگرى سەرۆکى حکومەت گوتى: ئه‌مه یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه كه هه‌زاران هه‌لی كار دابین ده‌كات، واته ٥٠٠٠ هه‌زار كه‌س هه‌لی كاری بۆ دهڕەخسێ، ماوه‌یه‌كیش له‌مه‌وبه‌ر له بیتوێن كارگه‌ی شه‌كری بیتوێنمان كرده‌وه كه ئه‌ویش ٨٠٠٠ هه‌زار هه‌لی كار دهڕەخسێنێت. هه‌روه‌ها له لایه‌ن ده‌سته‌ی ئاماره‌وه ئاماژە به‌وه كراوه كه چه‌ندان پڕۆژهە كه‌وتووه‌ته كار، به شێوه‌یه‌ك زۆر له‌و ژماره‌یه‌ی كه ئێمه وتمان ٥٠٠٠٠ هه‌زار هه‌لی کار تێده‌په‌ڕێنێت، من گه‌شبینم به‌و دۆخه، پێویسته حكومه‌ته‌كه‌مان سیاسه‌تی خۆی بگونجێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی كار له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت، ئێمه ڕوو له زانكۆ و پهیمانگاكانمان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه بێت كه به‌رهه‌می كاركردنیان زیاتر تایبه‌ت بێت بۆ بواره‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت.