Skip to the content

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بە‌سە‌ردانێكی رە‌سمی بە‌رە‌و وڵاتی یۆنان بە‌ڕێكە‌وت.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە‌بارە‌ی ئامانجی سە‌ردانە‌كە‌ی قوباد تاڵە‌بانی یەوە، سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، رایگە‌یاند: پاش نیوە‌ڕۆی ئە‌مڕۆ قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران و وە‌فدێكی یاوە‌ری بە‌رە‌و یۆنان بە‌ڕێ كە‌وتن بە‌مە‌بە‌ستی بە‌شداری كردن‌ لە‌ حە‌وتە‌مین دیداری ئابوری دێلفی لە‌ وڵاتی یۆنان بەڕێوەدەچێت.

سە‌میر ھە‌ورامی وتیشی: بڕیارە‌ جێگری سە‌رۆك وە‌زیران وتارێك پێشكە‌ش بكات لە‌و دیدارە‌دا.

سە‌رۆكی دیوانی سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و سە‌رۆكی دە‌ستە‌ی گە‌شتوگوزار و جێگری سەر‌ۆكی فە‌رمانگە‌ی پە‌یوە‌ندییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ یاوە‌ری قوباد تاڵە‌بانی دە‌كە‌ن لە‌م دیدارە‌دا.

حەوتەمین دیداری ئابوری دێلفی، لە رۆژانی ٦-٩ ی نیسانی ٢٠٢٢ دەبەسترێت. بابەتە سەرەکییەکانی دیدارە‌كە‌: ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئابوری جیھانی و رێگاکانی پێشخستنی، گۆڕانی کەشوھەوا، یەکێتی ئەوروپا: داھاتووی یەکێتیەکە، گۆڕانە تەکنەلۆجیەکان و گۆڕانکارییە ئابورییەکان و کۆمەڵگا.
ئە‌م دیدارە‌‌ بە‌ ئامادە‌بوونی سە‌رۆك و سە‌رۆك وە‌زیرانی ئە‌و وڵاتە‌ و ژمارە‌یە‌كی زۆر لە‌ بە‌رپرس و كە‌سایەتییە‌ جیھانییە‌كان بەڕێوەدەچێت.