Skip to the content

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران سە‌ردانی سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران سە‌ردانی سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی كردو؛ پاڵپشتی خۆی بۆ خاتوو لە‌یلا عومە‌ر دووپاتكردە‌وە‌ و ھیوای سە‌ركە‌وتنی بۆ خواست لە‌و پۆستە‌ نوێیە‌ و دوای لێكرد خزمە‌تی باشتری سلێمانی بكە‌ن.

قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، ئە‌مڕۆ یە‌ك شە‌ممە ٢٧/٢، سە‌ردانی سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی كرد، بە‌بۆنە‌ی ‌دە‌ستبە‌كاربوونی خاتوو لە‌یلا عومە‌ر وە‌ك سە‌رۆكی نوێی شارە‌وانی سلێمانی.

لە‌وسە‌ردانە‌یدا، قوباد تاڵە‌بانی پاڵپشتی و ھاوكاری خۆی بۆ خاتوو لە‌یلا دووپاتكردە‌وە‌ و دواتر لە‌گە‌ڵ بە‌رپرسی بە‌شە‌كانی شارە‌وانی كۆبووە‌وە‌ و ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا كە‌ دە‌بێت خزمە‌تی باشتری ھاوڵاتیانی سلێمانی بكرێت.

لە‌لێدوانێكی رۆژنامە‌وانیشدا، وتی؛ ھاتووم سوپاسی لە‌یلا خان بكە‌م كە‌ ڕە‌زامە‌ند بووە‌ ئە‌و پۆستە‌ وە‌ربگرێت و كە‌سێكە‌ جێی متمانە‌ی ئێمە‌یە‌ و ئە‌زموونی پێشووی ئاماژە‌یە‌ بۆ سە‌ركە‌وتنی لە‌م ئە‌ركە‌ نوێیە‌ی دا.

لە‌بارە‌ی زیادە‌ڕە‌وییە‌كان لە‌سە‌ر موڵك و ماڵی گشتی، قوباد تاڵە‌بانی ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا كە؛‌ ھە‌وڵی جددی ھە‌یە‌ بۆ چارە‌سە‌ر كردن و بنبڕكردنی زیادە‌ڕە‌وی لە‌سە‌ر موڵكی گشتی. ئە‌ركی حكومە‌تیشە‌‌ ھۆكارە‌كان دیاری بكات و چارە‌سە‌ریان بكات.

جە‌ختیشی كردە‌وە‌ كە‌ ئیشی حكومە‌تە‌ خزمە‌تی ھاوڵاتیان بكات و ئاساییش و ئارامی بپارێزێت.

دواتر لە‌یلا خان بە‌كە‌ناڵە‌كانی راگە‌یاندنی ووت: بە‌ڵێنمان داوە‌ كە‌ خزمە‌تی ھاوڵاتیان بكە‌ین بێ جیاوازی و دە‌رگای شارە‌وانیش واڵایە‌ بۆ ھە‌مووان.