Skip to the content

قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و كونسڵی گشتی چین لە‌ ھە‌رێمی كوردستان کۆبونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و كونسڵی گشتی چین لە‌ ھە‌رێمی كوردستان باسیان لە‌ پتە‌وكردنی پە‌یوە‌ندییەكان كرد لە‌ رووی پە‌رە‌پێدانی ژێرخانی ئابوری و ھە‌ماھە‌نگی زیاتر لە‌بواری خوێندنی باڵا-دا.

لە‌كۆبوونە‌وە‌یە‌كدا، كە‌ ئە‌مڕۆ ٢٢/٢/٢٠٢٢ لە‌ ھە‌ولێر بە‌ڕێوە‌چوو، لە‌نێوان قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و نی رووچی كونسڵی گشتی چین، باس لە‌دواگۆڕانكارییە‌كان ‌ ‌و پتە‌وتركردنی پە‌یوە‌ندییە‌كانی نێوان ھە‌رێمی كوردستان و وڵاتی چین كرا.

قوباد تاڵە‌بانی سوپاسی ئە‌و وڵاتە‌ی كرد كە‌؛ ھە‌میشە‌ ھە‌ماھە‌نگ بووە‌ لە‌ گواستنە‌وە‌ی ئە‌زموونی سە‌ركە‌وتووی چین و سود لێوە‌رگرتنی لە‌ ھە‌رێمی كوردستان.

ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا كە‌؛ وە‌ك ھە‌رێمی كوردستان جە‌خت لە‌سە‌ر پتە‌وتركردنی پە‌یوە‌ندییە‌كان دە‌كە‌نە‌وە‌ بە‌تایبە‌ت لە‌بواری پێشخستنی ژێرخانی ئابوری وچاكسازی و خوێندنی باڵادا.