قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی فەرەنسا جەختدەکەنەوە؛ دانوستان بکرێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی چەقبەستوی پێکهێنانی حکومەت
![](/media/13410/whatsapp-image-2022-07-19-at-71846-pm.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190490000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- جێگرى سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ ١٩/٧، پێشوازیکرد لە ئیریک شوڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و لە کۆبوونەوەیکدا کە کونسوڵى فەرەنسا ئامادەیبوو، جەختی کردەوە کە پێویستە گفتوگۆ و دانوستان بکرێتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی چەقبەستوی پێکهێنانی حکومەت و یەکلاکردنەوەى پۆستە باڵاکان لەعێراق.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کەتاوتوێى دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەهەرێمی کوردستان و عێراق کرا لەبەر رۆشنایی هەلومەرجە ئیقلیمییەکان، جەختکرایەوە کە؛ دەبێت گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکرێنە بنەماى یەکلاکردنەوەى کێشەکان لەپێناو خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتێک کە لەئاستی چاوەڕوانی شەقامی عێراقیدا بێت و خزمەتی هاوڵاتیانی بکات.
پتەو کردنی زیاتری پەیوەندییەکانی فەرنسا و هەرێمی کوردستان بەشێکیتری کۆبوونەوەکە بوو، جێگری سەرۆک وەزیران ستایشی هەموو هەماهەنگییەکانی ئەو وڵاتەی کرد لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان.