Skip to the content

قوباد تاڵەبانی سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆری کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەیاوەری وەزیرانی پێشمەرگە و سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت وبەرپرسانی تری ئەمنی، شە‌وی ٢٥/٦، سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆری کردو لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای دانا غاز کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا کە بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکان ئامادەی بوو، باس لە هێرشە مووشەکییەکانی سەر پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا.

قوباد تاڵەبانی دڵنیایی پێدان کە کار دەکەن لەپێناو پاراستنی ژیانی کارمەندانی ناو کێڵگەکە و ئەوان وەکو حکومەتی هەرێم بەهیچ شێوەیەک رێگر نین لەبەردەم هاتووچۆی کارمەندان و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق لەسەر خەت دەبن بەمەبەستی بەرگرتن لەڕوونەدانی لەو جۆرە هێرشانە.


لەکۆبوونەوەکە دڵنیایی درا بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە؛ ھێرشە‌كان هیچ کاریگەرییان نابێت لەسەر بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و غازی شل و پێداویستی هاوڵاتییان پارێزراو دەبێت.

ئەم سەردانە لەکاتێکدایە کە لە‌ چەند رۆژی رابردوو، هێرشی موشەکی کرایە سەر پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر.