قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی لە کفری کردەوە
![](/media/26036/whatsapp-image-2024-04-14-at-172153_a174fbf0.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133575802800000000)
لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە کفری، سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی کردەوە و لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ١٤ــی نیسانی ٢٠٢٤ بەڕێوە چوو و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان ئامادەی بوو، جێگری سەرۆکوەزیران پیرۆزباییی کردنەوەی زانکۆکەی لە دانیشتوانی کفری و بەڕێوەبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان کرد.
دوای گوێگرتن لە داواکاری و پلانی پێشخستنی زانکۆکە، داوای لێ کردن بە هەموو توانایانەوە کار بکەن زانکۆکە بکەنە زانکۆیەکی نمونەیی بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی دەڤەری گەرمیان.
گوتیشی: پێویستە ستراتیژی زانکۆکە پێگەیاندنی قوتابییان و خوێندکاران بێت بە توانایەکی بەرزی زانستییەوە و ئامادەکردنیان بێت بۆ چوونە ناو بازاڕی کارەوە.