قوباد تاڵەبانی بەدواداچوونی بۆ پرۆژە گەشتیارییەکانی سەرچنار کرد
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤، قوباد تاڵەبانی، جێگرى سهرۆكوهزيرانى ههرێمى كوردستان، بە یاوەری ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی کرد. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونی لە شاناز عامر بەدران، وەکوو بەڕێوەبەری نوێی گەشتوگوزاری سلێمانی کرد، و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.
دواتر لە چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی پرۆژە گەشتیارییەکانی کۆڵییەوە و ڕایسپاردن لەگەڵ فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە هەماهەنگی و ئاسانکاریى تەواو بۆ وەبەرهێنەران بكهن، تا هەرچی زووتره پرۆژە گەشتیارییەکان جێبەجێ بکەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکوەزیران باسی لە گرنگیی پرۆژەی گەشتوکاڵ کرد و ئاماژەی بەوە دا ئێستا پرۆسەکە بووهتە پرۆگرامی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگهکان و دەبێتە پاڵپشتێکی گرنگ بۆ بەرەوپێشبردنی هەردوو کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵ، دواجار وەک کەرتێکی نوێ دەبێتە هۆی زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات و ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر لە کەرتی تایبەتدا. داواشی کرد بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزار لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ هەماهەنگیى تەواو بۆ سەرپێخستن و پەرەپێدانی ئەم کەرتە لە کوردستاندا بكهن.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، قوباد تاڵهبانى سەردانی زۆنە گەشتیارییەکانی سەرچناری کرد، کە بڕیارە چەند پرۆژەیەکی گرنگی گەشتیاریی تێدا جێبەجێ بکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری ڕاسپارد بە خێرایی ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی پرۆژە گەشتیارییەکانی سەرچنار بکەن، تا هەرچی زووتره پرۆژەکانیان جێبەجێ بکەن.