بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، تیمی وزاری حکومەت لە گەل چەند کارسازێک و چەند رێکخراوێکی تایبەتمەند بەکارسازی و داهێنان کۆبووەوە
لە چوارچێوەی یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کارسازی و داهێنان، بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، تیمی وزاری حکومەت لەگەڵ چەند کارسازێک و چەند رێکخراوێکی تایبەتمەند بە کارسازی و داهێنان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢٥/١/٢٠٢٤ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، لە چوارچێوەی پلانەکانی کۆڕبەندەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ رێکخستنەوەی پەیوەندیی نێوان حکومەت و کەرتی تایبەت لەگەڵ کارسازان و عەقڵە داهێنەرەکان و ناوەندە ئاکادیمییەکان.
دوای باس کردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم داهێنەران و کارسازان، تاوتوێی چەند ڕێوشوێنێک کرا بۆ پشتگیری کردنی کارسازان و گەنجانی داهێنەر و پڕۆژە بازرگانییە بچوکەکان.
هەر لەم چوارچێوەیەشدا بۆ ئاسانکاری کردن بۆ کارسازان و پشتگیری کردنی خاوەنکارە تازەکان چەند بڕیار و راسپاردەیەک سەبارەت بە لێخۆشبوون لە باج لە خاوەن کارە نوێیەکان و کردنەوەی یەکەی تایبەت بە وەڵامدانەوەی خێرای داواکاری تۆماری کۆمپانیا و بەمەنهەج کردنی کارسازی لە خوێندی باڵادا، بڕیار و راسپاردەکانیش دواتر ئاراستە لایەنەپەیوەندیدارەکان دەکرێن بەمەبەستی جێبەجێ کردنیان.