Skip to the content

قوباد تاڵەبانی پرۆژەی ڕاکێشانی هێڵی کارەبای 132 كه‌ى ڤى بازیان - ڕانیەی کردەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە ڕۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ دەڤەری ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا و هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، پرۆژەی ڕاکێشانی هێڵی کارەباری KV132 بازیان - ڕانیەی کردەوە.

هێڵی کارەباری KV132 بازیان - ڕانیە، پرۆژەیەکی گرنگی ستراتیژییە بۆ دەڤەری ڕاپەڕین، کە لە ساڵی ٢٠٢١ دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و نزیکەی ٣٤ ملیار دینار بودجەی بۆ تەرخانکرا.
ئەم هێڵە جگە لەوەی لە توانایدایە ٤٥٠ مێگاوات کارەبا بگوازێتەوە، کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی کارەبای بەفیڕۆچوو دەبێت، کە بەهۆی کۆنبوونی تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەباوە، ڕۆژانە بڕێکی بەرچاو کارەبای بەرهەمهاتوو بەفیڕۆ دەچێت.