Skip to the content

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسولی گشتیی نوێی ئێران لە هەولێر کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی، کونسولی گشتیی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر کۆبووەوە و گفتوگۆيان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرد.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی سێشەممە 22/4/2025 بەڕێوەچوو، جێگرى سه‌رۆكوه‌زيران پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونی لە کونسولی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنییەتی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان خوازیاری گەشەپێدانی پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ ئێران و بە تایبەتیش لە بواری بازرگانیدا. هاوڕاشبوون لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش بۆ کاراسانیکردنی زیاتر بۆ بازرگانانی هەردوولا.