Skip to the content

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمه‌ریکا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان كرد و پێکەوە تاووتوێی دۆخی ناوخۆی هەرێم و گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی سێشەممە (29/4/2025) بەڕێوەچوو، باس لە دوایين بەرەوپێشچوونەکانی دانووستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا. جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە دواکۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: قۆناغێکی نوێی گفتوگۆکان دەستی پێ کردووە و بەردەوامیش دەبین تا ئەو کاتەی دەگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی.
قوباد تاڵەبانی جەختیشی کردەوە مەبەستیانە حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار پێکبهێنن و هیواشی خواست لە ماوەیەکی نزیکدا و بەر لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کابینەی نوێ پێکبهێنرێت.