Skip to the content

قوباد تاڵەبانی دوو پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی و کۆڕنیشی دەروازەی کردەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە دوو رێوڕەسمی جیادا پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی و پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی دەروازەی کردەوە.

جێگری سەرۆکوەزیران رۆژی دووشەمە (7/7/2025) لە ڕێوەڕەسمێکدا پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی لەسەر شەقامی سەرەکی هەواری شاری سلێمانی کردەوە. پڕۆژەکە بە سەرپەرشتی شارەوانی سلێمانی و بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت بە گوژمەی ٨ ملیارد دینار جێبەجێ کراوە و کاریگەری گەورەی لەسەر کەمکردنەوەی قەرەباڵخی لەسەر شەقامی هەواری شار و شەقامەکانی دەوروبەری پردی کۆبانێ دەبێت.

هەر ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی دیکەدا قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی دەروازەی کردەوە. کۆڕنیشی دەروازە پڕۆژەیەکی گرنگیی گەشتیارییە و لەسەر لێواری چەمی قلیاسان دروست کراوە و گەشتیاران و دانیشتوانی سلێمانی بە سەردانی پڕۆژەکە دەتوانن کاتێکی خۆش و ئارام بەسەر ببەن.