قوباد تاڵەبانی پرسەنامە ئاراستەی خانەوادەی هونەرمەند قەرەنی جەمیل دەکات

بەڕێزان خانەوادە و هونەرمەندان و هاوڕێیانی کۆچکردوو قەرەنی جەمیل
زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دواییی هونەرمەندی شێوەکاری دیاری کوردستان (قەرەنی جەمیل)م بیست.
کۆچکردوو مامۆستای پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر و هونەرمەندێکی دڵسۆز و بەئەزموونی بواری هونەری شێوەکاری بوو، کە دەیان پێشانگەی لە وڵاتانی دەرەوە بۆ تابلۆ ناوازەکانی کردبووەوە و ژمارەیەکی زۆریش هونەرمەند لەسەر دەستییان پەروەردە کران، بۆ هەتایە جێگەدەستی لە بوارەکەدا دیاردەبێت.
بۆ ئەم کۆچە، هاوبەشی خەمی خانەوادە و هونەرمەندان و ئازیزانیم و پرسە و سەرەخۆشیان لێ دەکەم. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبوورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا اليه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران