پرسهنامهيهك له جێگرى سهرۆكى ئهنجومهنى وهزيرانهوه

بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو کەریم شنگالی
زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی کاک (کەریم شنگالی)م بیست.
کۆچکردوو کاک کەریم لەچەندین وێستگەی جیاوازی ژیانی سیاسەت و دەوڵەتدارییدا ڕۆڵی بینیوە وەک کەسایەتیەکی نیشتمانی و سەرڕاست. لەدەستدانی کاک کەریم مایەی نیگەرانی هەموو ئەو کەسانەیە کە رۆژێک لەڕۆژان کاریان لەگەڵ کردووە بەتایبەتیش ئێمە کە لە کابینەی حکومەتی هەرێم کاری پێکەوەیی و دەوڵەتداریمان کردووە.
بۆ ئەم کۆچە، هاوبەشی خەمی خانەوادە و هاوڕێیانی کۆچکردووم و پرسەو سەرەخۆشیان لێ ئەکەم. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا اليه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران