Skip to the content

لە یادی ٦٣ ساڵەی دامەزراندنیدا قوباد تاڵەبانی بروسکەیەک ئاراستەی سکرتاریەکی یەکێتيی مامۆستایان دەکات

بەڕێزان سکرتارییەتی یەکێتيی مامۆستایانی کوردستان
مامۆستایانی خەباتگێڕی ڕێگه‌ی زانست

پیرۆزبایيی یادی ٦٣ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیيەکەتان دەکەم و هیواخوازم ئەم یادە ببێتە خاڵی وەرچەرخان بۆ داهێنانی زیاتر لە کایەکانی تێکۆشانی زانستی و پیشەیی و پەروەردەیی؛ بەرەو هێنانەديی ئەو ئامانجانەی کە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنی سەردەم دەیخوازێت.

پەرۆشی و هەوڵە چڕوپڕەکانتان بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مامۆستایان، بزوێنەری ڕاستەقینەیە تا پێکەوە هەوڵی بێوچان بدەین بۆ مسۆگەرکردنی ئەو ماف و شایستانەی کە نەتوانراوە تا ئێستا بەدەست بهێنرێن.

پیرۆزبێت یادی دامەزراندنتان، سڵاو لە ئێوەی مامۆستا، هەڵگرانی چرای ڕووناککەرەوەی ڕێگه‌ی نەوەیەکی هۆشیار بۆ خزمەتی نیشتمان.


قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران