Skip to the content

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ ئەرمان تۆپجو، کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبووەوە و پێکەوە لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و تورکیا و دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق بیروڕایان گۆڕییەوە.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی سێشەممە (25/11/2025) بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا، بە تایبەتیش لە بواری بازرگانیدا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا لەبارەی پرۆسەی سیاسی عێراق لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوە دا پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت، یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی دۆخی ئاسایش و سەقامگیريی عێراق. جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەولەوییەتی هەردوو حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان چارەسەرکردنی بنەڕەتيی کێشەکانی نێوانیان بێت.