قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم كرد و پێکەوە تاووتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ى كانوونى دووهمى ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو، ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا لەبارەی پێکهێنانی هەر دوو حکومەتی نوێی هەرێم و حکومەتی نوێی فیدراڵ.
لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە دەبێت ئەولەوییەتی هەر دوو حکومەتی داهاتووی هەرێم و فیدراڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بێت و پێکەوە کار بکەن بۆ گەشەپێدانی ئابووريی عێراق و کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سووریا کرا. لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی نیگەرانی خۆی لە پەرەسەندنی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزەکانی سوهریای دیموکرات و حکومەتی سووریا دەربڕی و ڕایگەیاند: پێویستە کۆمەڵگهی نێودەوڵەتی هەوڵی جدی بدات بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و هەنگاوی جدیش بنێن بۆ دابینکردن و گەرەنتیکردنی مافەکانی کورد لە چوارچێوەی سووریایەکی سەربەخۆ و دیموکراتیدا.