Skip to the content

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، سەرۆکی حکومەت لە دۆخی تەندروستیی سلێمانی پرسی و داوای پابەندبوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨\٦\٢٠٢٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دۆخی تەندروستی شاری سلێمانی و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پارێزگاکە پرسی.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/٦/١٥ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی یەكشەممە ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە پەیامێكدا، ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر دوو گوندی قەزای خانەقین شەرمەزار دەكات كە بووە ھۆی شەھید و برینداربوونی ژمارەیەك ھاووڵاتی.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات

رۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٦/٩ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی مێجەر جەنەراڵ جیرالد ستریکلاند جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا بۆ سەقامگیریی كرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

رۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٦/٢ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی یەكشەممە ٣١ ئایاڕی ٢٠٢٠ لە پەیامێكدا، چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی ئەم حزبە پیرۆز دەكات.