Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

 رۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٣/٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە پێکهاتبوو لە ئيداما دیانگ یاریدەدەر و راوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێگریکردن لە جینۆساید و کەریم ئەسعەد ئەحمەد خان سەرۆکی تیمی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شا عەبدوڵڵای ئوردن کۆدەبێتەوە

رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٣/١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی و بە بانگهێشتێکی فەرمی، گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی سەنتەرێکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر دەکات

رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/٢/٢٧ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەنتەرێکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنای لە شاری هەولێر بە سەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری رێوشوێنەکانی خۆپاراستن و رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سیاسەتوانی کورد عوسمان بایدەمیر دەکات

رۆژی دووشەممە ٢٤/٢/٢٠٢٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سیاسەتوانی کورد عوسمان بایدەمیر کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە

سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە ١٩ شوباتی ٢٠٢٠ لە رۆما لەگەڵ لۆرێنزۆ گویرینی وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە و تاوتوێی چەندین پرسی هاوبەشیان کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبوونەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی ھەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە ١٩ شوباتی ٢٠٢٠ لە رۆما لەگەڵ لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە.