Skip to the content

سەرۆکی حکومەت نامەیەکی پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا پێگەیشت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه‌ پێگه‌يشت.لە نامەکەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات و دەڵێت؛ هيواى ساڵێكى پڕ له‌ خۆشى و ئارامى و ته‌ندروستيى باشتان بۆ ‌دەخوازم.له‌ نامه‌كه‌دا هاتووە؛ جه‌ژنى نه‌ورۆز سيمبولى خۆڕاگرى و ئاشتى و ژيانه‌وه‌ى سروشت و ساڵيكى ...

سەرۆکی حکومەت؛ بەرگریى لە ماف و دەستكەوت و قەوارەی كوردستان دەکەین و ڕووبەڕووی ستەم و بێدادی دەبینەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 3/20 ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆز و کونسولی گشتی و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، کەڕنەڤاڵی جەژنی نەورۆز لە قەزای ئاکرێ بەڕێوەچوو. سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکدا، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، ئاماژەی بەوە دا پێمان خۆش بوو كە ئەمساڵ بێینە ئێرە، تاوەكوو لە ساڵەكانی داهات ...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2724 بڵاوکردەوە، ئەمە دەقی پەیامەکەیە؛ بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2724، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانييان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنف ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 3/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکار ی و پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدرالی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی م ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 3/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. لەبارەی بابەتی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانەوە، سەرۆکی حکومەت ڕوونیکردەوە کە ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنین کە لەسەر ب ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 3/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، بەردەوامبوونی پشتیوانیی پێشمەرگە و هاریکاری و هەماهەنگيی وڵاتەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. تەوه‌رێکی سەرەکيی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گرنگیی ڕێزگرتن لە سی ...