Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/16 مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئامادەی بوو، بیر و ڕا لەبارەی پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی وزە و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتن لە وزەی خاوێن و نوێبووەوە و پلان و پڕۆژەکان لە پێناو باشترکردنی دۆخی کارەبا لە عێر ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/15 سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، پێشوازی لە میتیا لێسكۆڤار، باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق كرد، كە بە مەبەستی ماڵئاوایی و كۆتایهاتنی ئەركەکەی سەردانی كردبوو. لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی ڤاتیكان سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی و هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ باڵیۆزخانە و هاریکاریکردنی لە پێناو سەرخستنی ئەرکە ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس-لەندەن دەکات

ئەمرۆ چوارشەممە 5/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس سەر بە لەندەن-ی پایتەختی بەریتانیا کرد. لە دیدارەکەدا کە جەیمس گۆڵدمان کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە سەرباز بەرزنجی کرد بۆ کار و چالاکییەکانی لە بەریتانیا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست. ...

سەرۆکی حکومەت سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێریی بەساڵاچووان لە هەولێر دەکاتەوە

ئەمرۆ چوارشەممە 5/15 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێریی بەساڵاچووانی لە هەولێر کردەوە، کە لەلایەن شێخ باز بەرزنجی، سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار دروستکراوە.دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەت بەشەکانی سەنتەرەکەی بەسەرکردەوە، لە گوتەیەکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەساڵاچوو، سوپاسی شێخ بازی کرد، بۆ دروستکردنی ئەم سەنتەرە، کە بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوت ...

پەیامی سەرۆکی حکومەت بۆ ساڵيادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

بەبۆنەی شەست و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای پێشکەوتنیان بۆ دەخوازم . یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان، لە سەردەمێکی سەختدا دامەزراو مێژوویەکی پڕشنگداری لە خەباتی ڕێکخراوەیی و پیشەیی و داکۆکیکردن لە ماف وداخوازییەکانی مامۆستایانی کوردستان و بەرگری ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخەوە هەواڵی گيان لەدەستدانی ژماره‌يه‌ك قوتابيى ئاماده‌يى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌م له‌ ئەنجامی ڕووداوێكى دڵتەزێنی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌لار ـ كفرى بیست.پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى قووڵی خۆم ئاراستەی ‌بنەماڵە و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم.‌ خواى مه‌زن گيانیان بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت. هيواى‌ چاکبوونەوەی خێراش بۆ بريند ...