Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربان

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی جەژن لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان پیرۆز بێت. هیوادارم ڕۆژانی جەژن لە ئارامی و ئاسوودەییدا بەسەر ببەن. جێی داخ و نیگەرانییەکی قووڵە، ئەم جەژنە لە دۆخێکی سەختی داراییدا دەکەینەوە، ...

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت، یاری کۆتایی خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 6/4 , بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی کە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت ڕيکخراوە، هەردوو تتپی وەرزشی تورکیا و ئوردن لە کەشێکی دۆستانەدا یارییان کرد و لە ئەنجامدا، تیپی تورکیا بووە پاڵەوانی خولەکە . ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نووسەر فوئاد مەجید میسری دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 6/3 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووسەر و ڕووناکبیری ناسراو فوئاد مەجید میسری کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی بزاڤی کولتووری و ئەدەبی و هونەری لە کوردستان و پشتیوانیکردنی نووسەران و ڕووناکبیران کرا بۆ ئەوەی بتوانن پەرە بە داهێنانەکانیان بدەن تا زیاتر ڕۆڵی کارا و ئەرێنی خۆیان لە پێشخستنی زمان و ئەدەب و کولتووری کوردیدا بگێڕن . ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی هونەرمەندی شێوەکاری ناسراوی کوردستان قەرەنی جەمیل دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . مامۆستا قەرەنی جەمیل ، شێوەکارێکی داهێنەر و بە ئەزموونی کوردستان بوو ، لە دەستدانیشی زیانێکی گەورە بوو بۆ هونەری شێوەکاریی کوردی.خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت. م ...

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی و هونەریی ئەلمەدا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/2، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی فەخری کەریم، سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەریی ئەلمەدا کرد، بە بۆنەی خەڵاتکردنی لەلایەن لووتکەی میدیای عەڕەبی لە دوبەی و دەستنیشانکردنی وەک (کەسایەتیی ڕاگەیاندنکاری ساڵ) ئەمەش دەقی پەیامەکەیە: بەڕێز مامۆستا فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەریی ئەلمەدا، ...

سەرۆکی حکومەت: دەستمان بە چاکسازیی هەمەلایەنە کردووە کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر باشترکردنی گوزەرانی خەڵکی کوردستان دەبێت

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/1 ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی - کوردستان و سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو.لە ئاهەنگەکەدا، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی - کوردستان و سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، گوتارێکی پێشکەش کرد و وێڕای پیرۆزبایی لە دەرچووان ، تیشکی خستە سەر چاکسازییەکا ...