Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو (APPG) تایبەت بە داکۆکیکردن لە ئازاديی ئایینی بە سەرۆکایەتيی جیم شانۆن، ئەندامی پەرلەمان و بەرپرسی گرووپەکە کرد. لە دیدارەکەدا، شاندەکە کورتەیەکیان له‌بارەی گرووپەکەیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو. شاندەکە بە پێزانیێکی زۆرەوە، دۆخ ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2/15 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئوسامە ئیبراهیم نەففاع، باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا ، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاریا، بە تایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و وزە و کولتوور و خوێندنی باڵادا. باڵیۆزی هەنگاریا، سڵاو و ڕێزی سەرۆک وەزیرانی هەنگاریای بە سەرۆکی حکومەت گ ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق و ئوردن و لوبنان دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئارچیل دزولیاشڤیلی، باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق و ئوردن و لوبنان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و جۆرجیا لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی حەفتەی ڕابردووی نێوان سەرۆکی حکومەت و سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی. دۆخی گشتیی عێرا ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕۆبین سۆگۆیان، باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە و ئاماژە بە کۆبوونەوە و دیدارەکانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس درا. با ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/11، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەسەن محەمەد ئەلزەمان، باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا کە عوسمان ئەلداوود، کونسولی گشتیی کوەیت لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باڵیۆزی کوەیت سڵاو و ڕێزی میر و جێنشینی کوەیتی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. سەرۆکی ح ...

سەرۆکی حکومەت بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ بانک و جزدانە ئەلیکترۆنییەکانی بەشدار لە هەردوو پڕۆژەی هەژماری من و ئی پسوولە کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی عەلی ئەلعەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ، لەگەڵ بەرپرسان و نوێنەرانی ژمارەیەک لە بانک و جزدانە ئەلیکترۆنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە بەشدارن لە هەردوو پڕۆژەی هەژماری من و ئی پسوولە کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە باشترکردنی سیستەمی بانکی و پەرەپێدانی کارکردن و هاوئاهەنگی لەنێوان ح ...