Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی دەینا سترۆڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە کۆبوونەوەکەدا کە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا ئامادەی بوو، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ، سڵاو و ڕێزی وەزیری بەرگری ئەمەریکای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و پشتیوانیی وڵاتەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە .
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، گفتوگۆکردن بوو لە بارەی پەرەسەندنەکانی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاو و ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی یادداشتی لەیەکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا.
لەمبارەیەوە ،جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ، ئاماژەی بەوەدا کە ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، بەردەوام دەبن لە پشتگیریگردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر و بە تایبەتی داعش بۆ دڵنیابوون لە دووبارە بەهێزنەبوونەوەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە.
سەرۆکی حکومەت، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیرییەکانی ئەمەریکا دەربڕی و خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەن لە گەڵ ئەمەریکا دووپاتکردەوە.
بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆتاییهێنان بە شاڵاوی داگیرکردنی زەوی جووتیارانی کورد و تورکمان لە سنووری کەرکووک ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.