Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شارەداری شاری ناشڤیل و شاندێکی یاوەری دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 5/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لەشارەداری شاری ناشڤیلی ئەمەریکا جۆن کووپەر و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکە و سەرۆک و ئەندامانی بۆردی دەستەخوشکی شاری ناشڤیل پێکهاتبوو.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەتایبەتی هەولێر و ناشڤیل کرا بەتایبەتی لە بواری کولتووری و خوێندن، کە لە ماوەیەکی نزیکدا دەبن بە دوو شاری دەستەخوشک . هەروەها ڕۆڵی ئەرێنی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی شاری ناشڤیل بەرز نرخێنرا .
شاندی شاری ناشڤیل، خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ شاری هەولێر دووپات کردەوە.