سهرۆكی حکومەت پێشوازى له كونسولى گشتیی نوێى بهريتانيا دەکات
ئهمڕۆ سێشەممە 2/6، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له جەیمس گۆڵدمان، كونسوڵى گشتيى نوێى بهريتانيا له ههرێمى كوردستان كرد.
سهرۆكی حکومەت پيرۆزباييى دەستبەکاربوونی لە کونسولی گشتی کرد و هيواى سهركهوتنى بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیى دوولایەنە.
كونسوڵى گشتيى بهريتانيا، سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەییى وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە .
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەكه و گرنگیی دابینکردن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.