سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا دەکات
ئەمڕۆ شەممە 11/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میکێلێ کامێرۆتا، کونسولی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئیتالیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.
کونسوڵی گشتیی ئیتالیا، پێزانینی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.