Skip to the content

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/3، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد.
لە کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.

تەوەری سەرەکيی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵيی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان. لەم ڕووەوە، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کرایەوە.