Skip to the content

هەماهەنگی و پەیوەندیەکانی نێوان ئەنجومەنی باڵای خانمان وهاوشێوەکانی لەعیراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)-لەمیانی دیداری دا لەگەڵ فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا، د.خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانی کوردستان، هاوکاری و هەمانگی و پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لەگەڵ هاوتاو هاوشێوەکانی لەعیراق وەک ئامانجی سەرەکی سەردانەکەیان خستەڕوو.

لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا پشتگیری خۆی بۆ ئامانجی سەردانەکەو هەموو جۆرە هاوکارییەک دەربڕی کەپردی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لەگەڵ هاوتاو هاوشێوەکانی لەعیراق پتەوتر بکات.