ڕێ وڕەسمی بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری 1325 ى ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ 10ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020 بەئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان وفەرسەت ئەحمەد وەزیری داد، ود.خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان ودینا زۆربا بەرپرسی ئاژانسی (UN-Women) لە عێراق و یەمەن وژمارەیەك لە پەرلەمانتار وبەرپرسانی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ ، لە هۆتێل رۆتانا لە هەولێر لەلایەن ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەهاوکاری ئاژانسی (UN-Women)، بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری ژمارە 1325ى ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و گفتوگۆکردن لەبارەى پلانی کاری نیشتمانی (ئافرەت، ئاشتی، ئاسایش) بەڕێوەچوو.
لەم ڕێ وڕەسمەدا د. خانزاد لە وتەیەکدا ئاماژەى بۆ ئەوە کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان، ماندوونەناسانە هەوڵ بۆ بەکردارکردنی بەڵێنەکانی دەکات بۆ پێشخستنی پرسی ئافرەت و هەمیشە پابەندین بە دەستەبەرکردنی مافەکانی خانمان و کچان هیواشی خواست بە هەماهەنگی پتەوی نێوان هەرێم وبە‌غدا ولایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە هەنگاوەکان ببنە کردار‌و پلانەکان لە رەشنووسەوە بۆ سەر ئەرزی واقیع بگوازرێنەوە.
دواتر رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لە وتەیەك دا دووپاتی کردەوە له سه‌رده‌می كۆرۆنا خانمان رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ورێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ئه‌و په‌تا جیهانییه، ژنان له نه‌خۆشخانه‌كان دوور له چاوی ئازیزانیان گیانی خۆیان خستووەته سه‌ر ده‌ست و شه‌ونخوونی ده‌كه‌ن له پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ریی پزیشكی به تووشبوان و گیانی هه‌زاران هاووڵاتیان له مردن رزگاركردووه، له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه چه‌ندین پزیشك و په‌رستاری ژن تووشی په‌تاكه بوون و بەو هۆیه‌وه هه‌ندێكیان گیانیان سپاردووه.
هەروەها ئاماژەى بۆ ئەوەکرد هەرێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری 1325 قۆناغی باشی بڕیووه وده‌رفه‌تی به‌شداریپێكردنی ئافره‌ت ره‌خسێندراوه له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و كابینه‌ی حكوومه‌ت، له ئیداره خۆجێیه‌كان له ئاستی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان و دادگاكان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستان رۆڵ و پێگه‌ی ئافره‌تی له‌به‌رچاو گرتووه له‌و پۆسته وه‌زارییانه‌ی پشكی هه‌رێمن له حكومه‌تی فیدراڵ‌دا.
ئاماژەى بەوەش كرد حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی زۆری داوه بۆ رزگاركردنی زیاتر له دوو هه‌زار ئافره‌ت و كچی ئێزدی له‌دەستی داعش، به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی سه‌دانی تر كه له‌لایه‌ن داعش رفێندراون دیار نییە و هەوڵەکانمان بەردەوامن.
دواتر دوو پانێڵ سەبارەت بە میکانیزمی جێبەجێکردنی دووەمین پلانی نیشتمانی (ئافرەت، ئاشتی، ئاسایش) لەلایەن د. چنار سەعد عەبدولڵاو د. نەسرین بەرواری، بەڕێوەچوون.